یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یه‌كێتی زانایان سومعه‌ی رۆژنامه‌كان ده‌پارێزێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/11/2010 : 21:25:14
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان وه‌ك كارێكی شارستانی هه‌ڵستا به‌ تۆماركردنی سكاڵا‌و داواكاری یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك، كه‌ به‌ بڕوای ئێمه‌ سوكایه‌تیان كرد بوو به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ ئیسلام‌و مه‌سیحی‌و جوله‌كه‌‌و ئێزدی‌و سابیئه‌‌و.. وه‌ك ئه‌وان نووسیویانه‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاره‌كانی یه‌كێتی زانایانیش دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیان ده‌نگی ناڕه‌زاییان بۆ لای ئێمه‌ هێنا.

ئێمه‌ سكاڵا تۆماركردن به‌ كارێكی شارستانی ده‌زانین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵای یاسایی قه‌باحه‌ت بێت، ئه‌ی بۆچی ئه‌و یاسایانه‌‌و دادگا داندراون، ئه‌وه‌ با دادگا بڕیاری خۆی بدات، داخۆ كێ هه‌ڵه‌یه‌‌و، كێ‌ كاری ناسایی كردووه‌؟.

دوای ئه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان جگه‌ له‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك هیچی دیكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامانه‌ نه‌نووسی، چونكه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی خۆی هه‌میشه‌ رێز له‌ رۆژنامه‌‌و رۆژنامه‌نووسان ده‌گرێت‌و، ناشیه‌وێت كه‌سایه‌تی ئه‌و رۆژنامانه‌ له‌كه‌دار ببێت.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌و رۆژنامانه‌‌و، هه‌ندێكی دیكه‌ش كه‌ راپۆرتیان له‌سه‌ر شته‌كان كردووه‌، هه‌ڵستاون به‌ سازدانی دیمانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك، كه‌ ئیسلامین یان باكگراوندێكی ئایینیان هه‌یه‌، گوایه‌ ئه‌وانه‌ دژی ئه‌وه‌ بوونه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ داوای یاسایی تۆمار بكات.

هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمانانه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ كرد، كه‌ دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو، ئه‌و ده‌قه‌ی رۆژنامه‌كانی بۆ خوێندنه‌وه‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایی یه‌كێتی زانایان، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بیستنی رسته‌كان، زۆر تووڕه‌ بوو، ئاماده‌بوون روونكردنه‌وه‌ بده‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر تیڤی قسه‌ بكه‌ن، كه‌ ئه‌و رۆژنامانه‌ ئه‌وانیان چه‌واشه‌ كردووه‌‌و، به‌ دیوێكی دیكه‌ بۆیان چوونه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌مانتوانی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ چۆن پشتیوانی له‌ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ پاراستنی سومعه‌ی ئه‌و رۆژنامانه‌، كه‌ لێره‌وه‌ش دووباره‌ ناومان نه‌هێناون، ئاماده‌ نه‌بووین ئه‌و شته‌ بكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامانه‌ ئه‌مڕۆش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردووه‌، به‌ڵام ده‌كرێ‌ له‌ ئایینده‌دا به‌ ئه‌قلیه‌تێكی وشیاتر كار بكه‌ن.

لێره‌وه‌ داوا له‌و رۆژنامه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی، تكایه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌و ده‌قانه‌یان بۆ بخوێننه‌وه‌، كه‌ بووته‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایی یه‌كێتی زانایان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌تان بۆ خوێندنه‌وه‌ وه‌كو خۆی، ئینجا لێیان بپرسن: ئایا یه‌كێتی زانایان كارێكی باشی كردووه‌، كه‌ ناڕازی بووه‌‌و، داوای یاسایی تۆمار كردووه‌ یان نا؟.

خاڵێكی دیكه‌ش زۆر جێی سه‌رنجی ئێمه‌ بوو، كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی، هه‌ر كاتێك حزبێك له‌ حزبه‌كانی كوردستان به‌ هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك بڵێت: ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ یان ئه‌و گۆڤاره‌ ده‌ستێكی له‌ پشته‌، یه‌كسه‌ر لێی ده‌كه‌نه‌ هه‌ڵا‌و، ده‌ڵێن: ئه‌وانه‌ به‌ ئه‌قلیه‌تی موئامه‌ره‌ ده‌ژین، بۆیه‌ ده‌پرسین: چ جیاوازی هه‌یه‌ له‌وه‌ی حزبێك یه‌كسه‌ر موئامه‌ره‌ بوون بداته‌ پاڵ رۆژنامه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك به‌بێ‌ هیچ پێشه‌كیه‌ك موئامه‌ره‌ بوون بداته‌ پاڵ هه‌نگاوێكی رێكخراوێك.

لێره‌وه‌ جارێكی دیكه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، یه‌كێتی زانایان وه‌ك هه‌نگاوێكی شارستانی‌و مه‌ده‌نیانه‌ هه‌ڵستاوه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای یاسایی تۆمه‌تیش ناده‌ینه‌ پاڵ هیچ كه‌سێك، دادگاش هه‌ر بڕیارێك بدات پێیه‌وه‌ پابه‌ند ده‌بین.