ئەمرۆ 9ی10ی2021 مامۆستا مەلا عبدالرحمن هەرتەلی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری رانیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالرحمن هەرتەلی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و پیاوی خواناس و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری رانیە (مامۆستا مەلا عبدالرحمن هەرتەلی)مان پێگه‌یشت کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی10ی۲٠۲1