یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
لقی هەولێری یەكێتی زانایان ، بەشداری بەخاك سپاردنی مامۆستا مەلا عبدالعزیز سۆربەشی دەكات و ، پرسەو سەرەخۆشیش ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/11/2010 : 12:41:53
قه‌باره‌ی فۆنت
مەلا سید صدیق كەپرانی ، ڕاگەیاندنی لقی هەولێر
سەر لەبەیانی 22 / 11 / 2010 ، مامۆستا ملا عبدالعزیز سۆربەشی ، ئەندامی لیژنەی فەتوای پێشوو ، لەدوای ململانەیەكی زۆر ، لەگەڵ نەخۆشیەیەكەی و ، تێپەڕاندن و بەسەر بردنی تەمەنێكی دوورو دریًَژی ، پڕلە عیبادەت وخزمەتكردنی ئاین و، خاك و نیشتیمان ، لە ڕیزی یەكێتی زانایان ، ،دڵی پیرۆزی لەكار وەستاو ، گیانی پاكی بەرز بوەووە ، بۆئاسمانەكان و، لاپەڕەكانی ژیانی كۆتایی پێ‌ هات شایەنی باسە لە مەڕاسیمێكی شایستەدا ، بە ئامادەبوونی {شێخ نیاز راغب دێگەیی}بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ، كارگێرو ئەندامانی لق و ، {مامۆستا ملا عمر گردەشێری}بەرپرسی ناوچەی {3}هەولێر و ، { مامۆستا مەلا ئەمجەد مەلا كریم } بەرپرسی ناوچەی {4} هەولێرو ، ڕیش سپی و پیاو ماقولانی ناوشاری هەولێرو دەوروبەرو ، جەماوەرێكی بەرچاو ، لە گۆڕستانی {شێخ احمد}لەشاری هەولێر ، بەخاك سپێردرا.
هەربە بۆنەیەوە { شێخ نیاز راغب دێگەیی } لەدوای ناشتنی خوالێخۆشبوو ، لەسەر گۆڕستان ، لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ تەلەفزیۆنی قەڵات ، ئاماژەی بەڕۆلی خوالێخوشبوو كرد لە هەمبەر خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ، پرسە ئاینی یەكان ، وە وەفاتی ئەویشی بە كەلێنێكی گەورە وەسف كرد ، لە نێو ڕیزی زانایانی ئیسلامی كوردستان.
وە بە هەر هەمان بۆنە ، لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئارٍاستە ی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكات ، كەئەمەش دەقەكەیەتی :
[بەناوی خوای گەورەومیهرەبان]
[[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
]
بۆ: بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عبدالعزیز سۆربەشی
بەداخەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ، هەواڵی كۆچی دوایی [ مامۆستا ملاعبدالعزیز سۆربەشی ] مان پێگەیشت ، كە بەهۆی نەخۆشی ، لەدوای تێپەراندنی {90} ساڵ لە خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ، خاك و ، ووڵاتەكەی گیانی پیرۆزیانیان هەڵفڕی بۆ ئاسمانەكان . بۆیە ئێمە لە لقی هەولێری زانایان ، خزمەتە كانی خوالێخۆشبوو ، بە بەرز دەنرخێنین ، بە تایبەتی لە بواری فەتوای شەرعی و ، چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان .
وەپرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵەكەتان دەكەین و ، خۆمان بەهاو بەشی خەمتان دەزانین ، وە تكاكارو خوازیارین لەپەروەردگاری مەزن ، سێبووری و ئارامیتان بدات و، خوالێخۆشبووش بخاتە ژێر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی