بەیانی ئەمرۆ 15ی1ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر مامۆستا مەلا سیدعبدالله قەڵاتگەیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا سیدعبدالله قەڵاتگەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی دیندارو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی ئیسلام (مامۆستا مەلا سیدعبدالله قەڵاتگەیی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا سید عبدالله قەڵاتگەیی کەسایەتیەکی دیندارو خواناس و سادەو زمان ب زیکرو ئەهلی زانست بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی دین و دینداری خەرج کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی1ی۲٠۲2