به‌رپرسی یه‌كه‌ی دژه تیرۆری فیدڕالی له به‌ریتانیا (جۆن لاركن) له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ده‌زگای هه‌واڵی رۆیته‌رز رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌گه‌ڵی سازیداوه رایگه‌یاند: كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری رۆێپێوان‌و دروشمه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا هه‌ستی موسڵمانان بریندار ده‌كات‌و، وایان لێده‌كات بیر له كاردانه‌وه‌و دژایه‌تی كردن بكه‌نه‌وه، روونترین به‌ڵگه‌یشمان بۆ ئه‌م قسانه‌م: كۆتایی هاتنی زۆرینه‌ی رێپێوانه‌كانه به توند‌و تیژی.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه، به‌رپرسی ده‌زگای رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی، هه‌مان گوته‌ی دوباره كرده‌وه‌و، دانی به‌وه‌یش نا كه له هه‌ندێ رێپێوانه‌كانی وڵاته‌كه نه‌ك ته‌نها هه‌ست برینداركردنی موسڵمانان، به‌لكو زیان گه‌یه‌نراوه به موڵك‌و ماڵ‌و سامانیشیان، كه ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی باشی لێناكرێ.
شایانی باسه: له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردووه‌وه له به‌ریتانیا چه‌ندین جار رێپێوانی له‌م جۆره ئه‌نجامدراوه‌و، بڕیاریش وایه كه له‌شاری برستۆن، له كه‌رتی لانكشایه‌ر، له 27ی ئه‌م مانگه رێپێوانێك سازبكرێت له دژی فراوانكردنی مزگه‌وتێكی شاره‌كه!!
|