مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی 24/11/2010 به سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسی‌و، حكومیه‌كان‌و، ڕیش سپی‌و پیاوماقوڵانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، مه‌راسیمێكی ڕێز لێنان‌و وه‌فاداری له‌ڕۆژی به‌كۆتا هێنانی پرسه‌ی زانای ناوسراو، و ناوداری ئاینی شاری هه‌ولێر، مامۆستا مه‌لا عزیز سۆربه‌شی له مزگه‌وتی ماجدی به‌ڕێوه‌چوو.
شایه‌نی باسه له‌دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا كه‌مال، سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، دوا به‌دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان، تیشكی خسته سه‌ر ده‌وری زانایانی ئاینی به‌گشتی له كۆمه‌ڵگای موسڵمانی كورده‌واریماندا، كه هه‌میشه ڕۆلی ئه‌رێنیان هه‌بووه له گشت پرسه ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پاشان ئاماژه‌ی به‌و خزمه‌ت‌و ماندوو بونانه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌زیز سۆربه‌شی كرد، كه به درێژایی ته‌مه‌نیه‌وه پێشكه‌شی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد، به‌تایبه‌تیش له بواری فه‌توای شه‌رعی‌و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له پاشان وتاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ عه‌بدولباست بالیسانی خوێندرایه‌وه‌و، جه‌نابیان ئاماژه‌ی به‌ڕۆل‌و گه‌وره‌یی مامۆستایانی ئاینی به گشتی كرد‌و، هه‌روه‌ها ڕۆڵ‌و كاروچاڵاكییه‌كانی مامۆستای كۆچكردوویشی، به تایبه‌تی له بواری فه‌توای شه‌رعی به‌رز نرخاند‌و، ده‌ستخۆشیشی له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد، بۆ خه‌مخۆریان‌و دڵسۆزیان بۆ مامۆستایانی ئاینی‌و، سازكردنی ئه‌م جۆره مه‌ڕاسیمانه.
له كۆتایشدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخوشبوو له‌لایه‌ن مامۆستا حوسێن سۆربه‌شی برازای مامۆستا مه‌لا عه‌زیز خوێندرایه‌وه، كه تیایدا سوپاسی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه كرد، كه به‌شداریان له به‌خاك سپاردن‌و، پرسه‌ی خوالێخۆشبوو كرد، به تایبه‌تیش لقی هه‌ولێری زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌خاك سپاردن‌و، به ڕێوه‌چوونی پرسه‌و تا سازكردنی ئه‌م مه‌راسیمه له گه‌ڵمان ئاماده‌و ماندووبوون.
|