ئەمرۆ 18ی4ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری دهوک و ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی دهۆکی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا عصمت هاشم ناڤشکی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا عصمت هاشم ناڤشکی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا عصمت هاشم ناڤشکی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و پیاوێکی سادەو خەمخۆری مزگەوت و ئەهلی زانست بوو، لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئایینی و هۆشیاری دینداری و هەستی کوردایەتی خزمەتێکی گەورەی کردووە، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان دەورێکی گرنگی گێراوەو خزمەتێکی گەورەی کردووەو ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
18ی4ی۲٠۲2