له نێَو قه‌ره‌باڵغی چه‌ند ملیۆنه‌ی موسڵمانانی هه‌موو جیهان له سه‌فه‌ری پیرۆزی حه‌جدا، هه‌ر كه‌سێ به جۆرێك‌و بهزمانێكو به چه‌نده‌ها ئاوات ده‌سته‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و، له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری مه‌زن داوای گیرابوونی نزاكانیان ده‌كه‌ن.
حاجیه (سارا عومه‌ر) كه داپیره‌ی ئۆبامای سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و، ئه‌مساڵ یه‌كێك بووه له حاجیانی وڵاتی كینیا، جگه له‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی هه‌یه به هۆی كوڕهزاكهیهوه، ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بۆ خاكی پیرۆزی مه‌ككه‌و مه‌دینه زیاتر ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جۆش دا، تا له نزیكه‌وه بیدوێنن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژنامه‌ی (ئه‌لوه‌ته‌ن)ی سعودی له‌گه‌ڵیان سازیداوه، سارا عومه‌ری ناوبراو رایگه‌یاندووه: كه له حه‌جدا له خوا پاڕاومه‌ته‌وه نه‌وه‌كه‌م -ئۆباما- موسڵمان ببێ.
هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا گوتویه‌تی: لام گرنگ نیه كه جارێكی دیكه ئۆباما بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دهردهچێچتهوه یان نا، چونكه خوا باشتر ده‌زانێ.
شایانی باسه: سارا عومه‌ر ئێستا ته‌مه‌نی له سه‌رووی 80 ساڵیه‌وه‌و، داپیره‌ی ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له باوكیه‌وه.
|