یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
ئاوازدانه‌رێكی سویدی له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی موسولمان بوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/11/2010 : 09:57:43
قه‌باره‌ی فۆنت
ـ سوید ـ محه‌مه‌د به‌رزنجی

به‌ هۆی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ ته‌واوه‌ی كه‌ ئاینی ئیسلام ده‌یبه‌خشیت به‌ مرۆڤه‌كان له‌ نێوان لایه‌نی رۆحی ومادییدا ,ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ زۆر به‌خێرایی باوه‌شیان بۆ ئه‌م ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه‌ ,چونكه‌ ئه‌م ئاینه‌ هیچ یه‌كێك له‌م دوولایه‌نه‌ گرنگه‌ی مرۆڤه‌كانى فه‌رامۆش نه‌كردوه‌ وهه‌ردوولایانی به‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتر گرێ داوه‌ , به‌ پیچه‌وانه‌ی دونیای ماده‌ په‌ره‌ستی ئه‌مرۆ كه‌ ته‌واو ناخی مرۆڤه‌كانی شه‌كه‌ت وماندوو كردوه‌.

ده‌بینین رۆژانه‌ كه‌سانیكی زۆر له‌م ولاته‌ ئه‌وروپیانه‌ باوه‌ش بۆ ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ , ئیتر له‌ ریگه‌ی پیگه‌ ئه‌لكترۆینه‌كانه‌وه‌ بیت یان به‌ هه‌ول وهیمه‌تی بانگخوازانی ئه‌م ئیسلامه‌وه‌ بیت ,

رِۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 21-11-2010 مۆسیقا ژه‌ن و ئاوازدانه‌ریكی به‌ناوبانگی سویدی به‌ناوی بیته‌ر بیردناسۆن له‌ ناو مه‌كته‌بی راگه‌یاندنى ئیسلامی سویدی له‌ شاری یۆتۆبۆری له‌ به‌رده‌م بانگخوازی ناسراوی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی موسولمان بونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌رۆشی جێبه‌جێ كردنى ئه‌رك و بنه‌ماكانى ئیسلامه‌وه‌ بوو هه‌ر ئه‌و كاته‌ داوای له‌ مامۆستا كرد چۆنیتی ده‌ست نویژو نویژكردنى فیربكات ,

شایانی باسه‌ بیته‌ر بیرداسۆن هۆگرو خۆشه‌ویستی ئاینی ئیسلامی له‌ ریگه‌ی پیگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ی بانگخوازه‌وه‌ ده‌ست كه‌وت ,مۆسیقاژه‌ن بیته‌ربیردناسۆن خاوه‌نی قوتابخانه‌یكى تایبه‌ت به‌ ئاوازدانه‌ره‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید و خیزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداله‌.