دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان:
سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی 26/11/2010 بە ئامادەبونی زۆرێك لە ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی سنورەكە بەڕێز م.مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد لە ئاشتەوایی دوو بنەماڵە لە هۆزی ڕۆغزایی عەشرەتی جاف لە هۆڵی بۆنەكانی مزگەوتی سەرداربەگی جاف لە قەزای كەلار ...
پاش خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەرپرسی لق وتاری هەردو بنەماڵەكەی خوێندەوەو كۆتایی بەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوانیان هێنرا.
|