یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2022 : 15:21:20
قه‌باره‌ی فۆنت

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَلَأَجْرُ الْآَخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) النحل:41.


به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1444)  پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه‌ وەرچەرخان و پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و خواپەرستی و پابەندی و بەرجەستەکردنی بەها باڵاکانی دینداری و مرۆڤایەتی.


کۆچ لە میژووی موسڵمانان رووداوێکی گرنگ و گەورەو هێمای رزگاربوون له‌ زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت وشارستانیەت و ده‌ركردنی ده‌ستوورو پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته‌ جیاوازه‌كان دیاریكران، له‌ هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی.


کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نائومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکەو، گرنگە هەڵوەستە بکەین و واتاکانی ئیمانی و ئینسانی و ئیحسان زیاتر بەرجەستە بکەین، وە لە زەلکاوی گوناهو تاوانەوە بەرەو جیهانی پاکی و چاکی و مرۆڤدۆستی و بەهاو رەوشتە بەرزەکان بڕۆین و خەممان خەمی مرۆڤایەتی بێت و بەهەستی لێبوردەیی و دەسکەوتی خێرو بونیادی کەسێتی و دینداری و خواپەرستی هەنگاو بنێین.


لەهەمان کات داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکەین بە گیانی دڵسۆزانەو بە رۆحیەتی نیشتمانی و هەستی بەرپرسیارێتی  لەپێناو کیان و نەتەوەو بەرژەوەندی گشتی هەنگاوی جددی و کردەیی بهاوێژن و زياترو باشتر خزمەتی هاوڵاتیان بکەن.


جارێکی تر ئەم یادە شکۆمەندە لەهەموو لایەک پیرۆز دەکەین خوای گەورە پشتیوانی هەمووان بێت.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


29ی7ی2022


هەولێر- کوردستان