یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
. لقی سۆران سه‌ردانی مه‌لبه‌ندی 8ی كۆمه‌لی ئیسلامی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2010 : 09:50:19
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لارسول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 30/11/2010 سێ شه‌ممه‌ شاندێكی لقه‌كه‌مان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، به‌ڕێزان كارگێرانی لق‌و، چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی دیاناو خه‌لیفان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌لی ئیسلامیان كردو، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌ڕوان گه‌ڵالی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ‌و مامۆستا شوان ڕابه‌ر به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندو كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ستافی لقه‌كه‌مان وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی بۆ هه‌ردوو به‌ڕێزان به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كانیان، جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوانیان كرده‌وه‌و، پاشان چه‌ندین ته‌وه‌ری تر باس كران كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هاتۆته‌ كایه‌وه‌ به‌ره‌نج‌و خه‌باتی هه‌موولایه‌ك‌و به‌رگری كردن له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام‌و خزمه‌تكردنی زیاتری زانایان.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان وێڕای سوپاس‌و پێزانین خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی‌و دوپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران بن‌و، رۆلی زانایانی سنووری لقه‌كه‌مانیشیان به‌رزنرخاند.