بەرێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان.
بە بۆنەی یادی (٥٢)ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و تێکرای ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەکەین، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ڕۆڵ و پێگهی مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان له ئاڕاستهكردنی كۆمهڵگه و تووندوتۆڵبوونی زیاترى ڕایهڵه كۆمهڵایهتی و ئاینییهكانی نێوان خهڵكی كوردستان و مامۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنین، ئومێد دەکەین ئەم بۆنەیە ببێتە زیاتر پاراستنی بهها ئاینییه باڵاكان و ڕهوشته كۆمهڵایهتییه بهرزهكانی كۆمهڵگهی كوردستانی و زیاتر قووڵبوونەوەی کەلتوری پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن.
دووبارە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠ی ٩ی ٢٠٢٢