یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
سه‌رۆک مەسعود بارزانی سه‌ردانی مەکتەبی تەنفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ده‌کات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2022 : 15:46:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ چوارشەممە 21ی9ی2022  رێزدار سه‌رۆک مسعود بارزانی به‌بۆنه‌ی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد،  لەلایەن د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و  ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەگەرمیەوە پێشوازی لێکرا.


سەرەتا سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایان به‌خێرهاتنی سه‌رۆک مسعود بارزانی کرد و کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژوو و کارو ئامانج و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وەدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانه‌ بۆ ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌ کوردستان، هەروەد راشیگەیاند یەکێتی زانایان لەسەردەستی خولێخۆشبوو مەلا مستەفای بارزانی لە پێناو کۆمەڵێک ئامانج دامەزراوەو ئێستاش لەپێناو ئەرکە ئایینی و پیشەیی و نەتەوەییەکانی بەردەوامە لە خزمەتکردن و، خاوەن و پرۆژەو ئامانج و هەنگاوی گرنگە لە رووی ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری و خزمەتکردنی زانایان و ئاشتی کۆمەڵگەو پێکەوەژیان.


دواتر بەرێز سه‌رۆک مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و جارێکی دیکه‌ پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کردو  پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن له‌ رابردوودا رۆڵی کاریگه‌ریان له‌ بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتکردنەوەی ژێردەستی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و دینداری هەبووە، ‌به‌هەمان شێوەش‌ له‌ داھاتوودا لە خزمه‌تکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەکان به‌رده‌وام بن، ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتی خۆی زانایانی ئایینی لەخەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەت و پارێزگاری نیشتمان جێدەستیان دیار بووەو لە ئێستاشدا ئەرکی پیرۆزی زانایان لە چەسپاندنی هەستی مرۆڤدستی و رۆشنبیری دینداری و بڵاوکردنەوەی هزری میانڕەوی و رێگری لە فکرەی توندڕەوی قوڕسترە.


شایەنی باسە لەروانگەی بایەخدان بە زانایانی ئایینی، ئەمە دووەمین جارە لەم خولەی شەشەمی یەکێتی زانایان سەرۆک مەسعود بارزانی بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی دەکات.