له به‌رواری 28/11/2010 له‌سه‌ر بانگهێشتی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رانی یه‌كێتیی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان شێخ عه‌بدولباست بالیسانی‌و، دكتۆر حه‌سه‌ن شێخ خالید موفتی‌و، مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی، به‌شداریان له كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی توند‌وتیژی دژی خێزان له هه‌رێمی كوردستان.
به ئاماده‌بونی بوونی لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پرۆژه‌كه، كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد‌و پرۆژه‌كه خرایه به‌رباس‌و هه‌ر لێژنه‌یه‌ك ڕا‌و سه‌رنجی خۆی ده‌ربڕی، شایانی باسه: تێكڕای ئاماده‌بوان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه پرۆژه‌كه دژایه‌تی زۆری تێدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ده‌ستوری هه‌رێم.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی نوێنه‌ری یه‌كێتیی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئیسلام چاره‌سه‌ری بۆ گشت ئه‌م كێشانه پێیه، به‌ڵام جێی داخه هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا هاتون دژی ده‌قه پیرۆزه‌كانی قورئان‌و فه‌رموده‌ن، له كۆتایی دوای گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌ی پرۆژه‌كه، بڕیار درا به نوسراوێك ڕا‌و سه‌رنجی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بگه‌یه‌نرێته لێژنه‌ی یاسایی.
|