له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی فیدراڵ، شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی‌و، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌شداریان كرد له كۆنگره‌ی (پێكهاته عێراقیه‌كان سه‌روه‌تی نیشتمانین) له هۆڵی پێشه‌وا، كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ سازیدابو‌و، له ژێر چاودێری د. به‌رهه‌م صالح بۆ هه‌مو‌و پێكهاته‌كانی عێراق.
سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه به مارشی عێراقی‌و كوردستانی ده‌ستیپێكرد‌و، پاشان وتاری به‌ڕێز وه‌زیری مافی مرۆڤ پێَشكه‌شكرا، دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له وتارێكدا، تیشكی خسته سه‌ر گرنگی به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆنگرانه‌و، پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته عێراقی‌و كوردستانیه‌كان، پاشان وتاری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی مه‌سیحیه‌كان‌و، وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌بد‌ولغه‌فور ئه‌لسامه‌ڕائی‌و، وته‌ی دیوانی وه‌قفی شیعی له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌لی ئه‌لخه‌تیب پێشكه‌شكرا، ئینجا دوای هه‌ندێ چالاكی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی دیموكراتی وتاری به‌تریاركه‌كانی مارادی كاردیناڵ عه‌مانۆئێڵ دلی له‌لایه‌ن مه‌تران شلیمۆن‌و، وتاری سه‌رۆكی صابئه‌كان له‌لایه‌ن مه‌تڕان ئافاك‌و، وتاری یه‌زیدیه‌كان له‌لایه‌ن جه‌لال حه‌سه‌ن‌و، وتاری شه‌به‌ك له‌لایه‌ن عه‌بدولزه‌هره‌و، وتاری توركمانه‌كان له‌لایه‌ن فه‌یحا زه‌ینه‌لعابیدین‌و، وتاری كورده فه‌یلیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌زهار ره‌حیم پێشكه‌شكرا.
|