یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقی سۆران به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی قایمقامیه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ده‌كات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2010 : 18:34:14
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لارسول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:

پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 1/12/2010 چوارشه‌ممه‌ ستافی لقه‌كه‌مان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، كارگێرانی لق‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆرانیان كردو، به‌ گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێزكاك كرمانج عیزه‌ت قایمقامی سۆران پێشوازیان لێكرا.

له‌ دیدارێكدا به‌ناوی لقی زانایان‌و ئه‌قافی سۆران، به‌رپرسی لقه‌كه‌مان سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی به‌ڕێز قایمقام كرد بۆ پاڵپشتی كردن‌و پشتگیری‌و كارئاسانی مامۆستایانی ئاینی له‌و ده‌ڤه‌ره‌و، دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ئێمه‌ وه‌ك ولق ومامۆستایانی ئاینی، هه‌روه‌ك چۆن له‌ ڕابووردوو هاوكاربوینه‌، له‌ مه‌ودواش هاوكارده‌بین بۆ كارو خزمه‌تكردنی ده‌زگا ئیداریه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌‌و، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ هه‌موو لایه‌كمان ئه‌و ئاوه‌دانی وخزمه‌تگوزاریانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و كراون بیانپارێزین.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ قایمقامی سۆران، وێڕای ده‌ربرینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ كارو چاڵاكیه‌كان‌و، تێڕوانینی زانایانی سۆرانی له‌مه‌ڕ پرسه‌ ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندو، رۆڵی پشتگیری كردنی ده‌زگائیداریه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن وتاربێژانه‌وه‌ به‌رزنرخاندو، ووتی: به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌لێم كه‌ زانایانی ئاینی ئێمه‌ به‌شێكن له‌چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌ ئیداریه‌كان‌و، ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان‌و، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌، كه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی متمانه‌و خۆشحاڵی ئێمه‌نه‌و، به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ پشتگیریان ده‌كه‌ین‌و، هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ وێڕای به‌رده‌وام بوون توندوتۆلتر بكرێت.

هه‌ر هه‌مان رۆژیش شانده‌كه‌ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناوشاری كرد له‌ سۆران‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز نه‌قیب جه‌وهه‌ر به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له‌ دانیشتنێكدا شانده‌كه‌ ده‌ستخۆشی خۆی بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی دابین كردن‌و، پاراستنی ئه‌من‌و، ئاسایشی ده‌ڤه‌ری سۆرانی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ركردو، به‌لێنی هاوكاری‌و پشتگیری زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی بۆناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و، به‌ ئه‌ركی زانایانی زانی كه‌ ئه‌من‌و ئاسایش وه‌ك نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ولبده‌ین بیپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌ باشترین شێوه‌ سه‌قامگیربێت.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نه‌قیب جه‌وهه‌ر سوپاس‌و ستایشی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، كه‌ ڕۆلی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی هاوولاتیان‌و، پشتگیری كردنیان بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش.