ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان له ته‌واوی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه، خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان قه‌ده‌غه‌كرد.
پێشتریش وەزارەتی (فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە)ـی حکومەتی تاڵیبان، چوونی ژنانی بۆ پارکەکانی کابول پایتەختی ئەفغانستان، قەدەغەكرد.
رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌ك بكرێت، حكومه‌ته درووستكراوهكهی كابول، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای هه‌بوو، هه‌ره‌سی هێناو تاڵیبان له چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كرد.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان دوای 20 ساڵ راوه‌دوونان و قه‌ده‌غه‌كردن و ململانێ هات، كه حه‌سانه‌وه‌ی له هێزه بیانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕیبوو.