ئەمرۆ 20ی1ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین مامۆستا مەلا محمدی زەنگڵ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمدی زەنگڵ
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمدی زەنگڵ)مان پێگه‌یشت کە دوای نەخۆشیەکی درێژ ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20ی1ی2023
هەر بەم بۆنەوە لقی رانیەی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات ئەمە خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ)
بە داخ وپەژارەيەکی زۆرەوە و ڕازيبوون به قەدەری خوداى گەورە هەواڵی کۆچی دوايی کەسايەتی دياری دەڤەرەكەمان مامۆستا ملا ( محمد) ی زەنگڵمان پێگەيشت جەنابیان لەدوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی 2023/1/20 گەڕایەوە بەر ڕەحمەتی پەروەردگار بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی
(لقی ڕانیە ی یەكیەتی زانایان ) پرسە و هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەين و لە خودای گەورە داواکارين گیانی مامۆستا ملا محمد بە بەهەشتی بەرین شادبکات وسەبرو سەبووریش بەخانەوادە بەڕێزەکەیان ببەخشێت .
إنّا للّه وإنّا إليه را‌جعون
بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیە ی یەكیەتی زانایان