یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2023 : 06:51:00
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 23ی1ی2023 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرۆکایەتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێز د. شاخەوان عبدالله جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان کردو بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان ئامانجی سەردانی روون کردەوەو تەئکیدی لەوە کرد، کە پێویستە لەرووی کاری پەرلەمانی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و لێک نزیک کردنەوەی لایەنەکان و یەکهەڵوێستی کورد بۆ گەیشتن بە مافە دەستوورییەکان کار بکرێت، وە پەیامی زانایانی ئایینی هەمیشە لە پاڵپشتی دۆزی رەوای گەلەکەمان بووەو هەوڵیان داوە هەمووان یەکهەڵویستی بنەکە بنەمای هەنگاونان بۆ گەیشتن بە ئامانج و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لەوەشدا یەکێتی زانایان هاوکارو هەماهەنگە بۆ هەر هەنگاوێک لە خزمەتی گشتی بێت.


دواتر بەرێز د. شاخەوان عبدالله جێگری سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندەکە دەربڕی و رایگەیاند کە ئەم سەردانەی یەکێتی زانایان بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ دامەزراوەو مەرجەعە ئایینیەکان دەورێکی گرنگی دەبێت بۆ گۆڕینی هەڵوێستی عەرەب بەرامبەر کورد، ئێمە سوپاستان دەکەین کە داکۆکی لە یەکهەڵوێستی لایەنە کوردییەکان دەکەن، چونکە بە ئەزمون ئەوە سەلماوە چەندە پەرتەوازە بین زیاتر ئیستغلال دەکرێین.


هەر لە دانیشتنەکەدا چەند پرس و بابەتێکی دیکە تاوتوێ کرا کە پەیوەست بوون بە بواری یاساکان و رەچاوکردنی بنەمای ئەخلاقی و پاراستنی بەهای خێزان و چۆنیەتی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بایەخدان بە بواری ئایینی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بە تایبەت کە کوتلە کوردییەکان نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن دەبێ رەچاوی خزمەت و بەرژەوەندی گشتی بکەن.


شایەنی باسە لە دانیشتنەکە هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عمر مرۆ و د.عرفان رەشیدو د.محمد نصر الله و د.حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەشدار بوون.