یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەید اسماعیل سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2023 : 06:52:58
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 24ی1ی2023 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرۆکایەتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێز سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێزیانە پێشوازی کران.


لە دیدارەکەدا سەرەتا بەرێز سەماحەتی سەید حسین سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە بەغدا خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە دەربڕی و گوتی: زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرم بەدیارو سەردانی ئێوەو بە زۆری دەزانم و گەلی کورد لای ئێمە جێی بایەخ و خۆشەویستیە، هەروەک ئاماژەی بە رۆڵی زانایان لەخزمەتکردنی ئیسلام و گەیاندنی پەیامی مرۆڤدۆستی کردو چەندین بنەماو دەقی شەرعی لەوبارەوە خستە ڕوو، هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانی باسی لەوە کرد کە خەڵک رێزلە زانایان دەگرێت ئەمەس زادەی خۆشەویستیانە بۆ ئیسلام بۆیە گرنگە خزمەتی کۆمەڵگەو گەلانی عیراق بکرێت، لەوەشدا زانایانی ئایینی لە عیراق و کوردستان جێدەستیان لە خزمەت و بڵاکردنەوەی ئاشتی و ولانانی ناکۆکی و ململانێ دیارە، هەروەها گوتیشی: بەدی ئێمە ئەگەر کوردستان لاواز بێت عیراقیش لاواز دەبێت بۆیە پێویستە هەمووان بە یەکهەڵوێستی و یەکرێزی هەنگاو بنێین، کە ئەمەش بنەمایەکی شەرعیەو ئەگەر وا نەبێت ململانێ و ناکۆکی هیچ لایەکمان ناگەیەنێت بە ئامانج.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لەبەرێزیان ئاماژەی بە رۆڵی مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق کردو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە پێویستە وەک چۆن لە ئیسلام برایەتی هەیەو هاونیشتمانی لەژیان و سیرەی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) رەنگی داوەتەوە، پێویستە هەمووان جەختی لێ بکەینەوە رێز لەو بەهاو بنەماو گرنگە بگرین، چونکە نیشتمان کۆکەرەوەی هەموو لایەکەو پێویستە برایانە رەچاوی تایبەتمەندی یەکترو جیاوازییەکان بکەین، چونکە لە قورئانی پیرۆز جیازبوونمان لەپێناو تەعاروفە نەک ناکۆکی و ململانێ و یەکتر شکاندن.


هەروەها گوتیشی: ئێمە لە یەکێتی زانایان تەئکید لە هەماهەندی و پەیوەندی نێوان هەردوولاو تەبایی نێوان گەلانی عیراق دەکەینەوە، بەڵام هەندێ جار لەرووی سیاسی هەست دەکەین هەندێ سیاسی مافی کورد بە رەوا نابینن بۆیە بەرێزتان وەک مەرجەع و موسلیح و پێگەی خۆتان هەوڵبدەن ئەو تێگەیشتە راست بکرێتەوەو دان بەوە بنێن کە ئێمە برای یەکترین و دەبێ برا دانبە مافی برای خۆی بنێت.


شایەنی باسە لە دانیشتنەکە هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عمر مرۆ و د.عرفان رەشیدو د.محمد نصر الله و د.حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەشدار بوون.