یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
لە کوردستان وەک هاوخەمی و ئەرکی ئایینی نوێژی مردوو لەسەر قوربانیانی بوومەلەرزە ئەنجام درا
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2023 : 13:39:35
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی2ی2023  وەک پیشاندانی هاوخەمی و لەروانگەی هەستی ئایینی و ئینسانیەوە لەمزگەوتەکانی کوردستان (نوێژی مردوو-صلاة الغائب) لەسەر قوربانیانی بوومەلەرزەی باکورو رۆژئاوای کوردستان کراو نزای خێرو شیفای زوو چاککبوونەوە بۆ برینداران خوێندرا، هەروەها بانگەوازی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە راگەیێندرا.


ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی 8ی2ی2023 لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بریاریاندا وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی لە کورستان نوێژی مردوو لەسەر قوربانیانی بوومەلەرزە لە مزگەوتەکانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوعای خێرو شیفا بۆ برینداران بخوێندرێت.


لەم بارەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە سایتی زانایانی راگەیاند: وێڕای دووبارە هاوخەمیمان بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە، وە دوای راگەیاندنی پەیامی هاوخەمی و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان، ئێمە وەکو یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ لایەنی ئیداری لەسەر خەت بووین و ئامادەیی زانایانی کوردستانمان بۆ هاوکاری و پاڵپشتی و بەدەمەوەچوونی کەس و کاری قوربانیان دەربڕیوە، خۆشبەختانە وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و لەروانگەی هەستی هاوخەمیەوە ئەمرۆ لە کوردستان نوێژی غائیب لەسەر قوربانیان کراو دوعای خێرو دڵنەوایی بۆ کەس و کاریان کرا، وە لە روانگەی هەستی ئایینیەوە زانایانی ئایینی لە وتارەکانیان جەختیان لەوە کردەوە، کە هاوکاری و کۆمەکی کردنی لێقەوماوان خێرێکی گەورەی ئیمانی و ئینسانیە، مایەی دڵخۆشیە کە خێرخوازو خەڵکی کوردستان بەدەم داوای مامۆستایانەوە دێت و پەیتا پەیتا هاوکاری و کۆمەکی بۆ قوربانیان کۆدەکرێتەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لەرێی لقەکانمانەوە بە هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەڵمەتێکی سەرتاسەریمان راگەیاندووەو ئامانجمانە لەرێی ئەم هەڵمەتە رووی مرۆڤدۆستی کورد پیشان بدەین و لە خەمی زیانلێکەوتووان کەم بکەینەوە، بۆیە پڕ بەدڵ سوپاسی تەواوی زانایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم کە ئەرکی ئایینی و مرۆڤدۆستی خۆیان لەم هەنگاوە پیشاندا.