ئەمرۆ7ی3ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە یاوەری د. عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا رعد ئۆمەر بلی کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی قەزای ئاکرێی کرد.
لەم سەردانەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان هەر یەکە لە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ کردو لەلایەن بەرێزان مامۆستا مەلا معید بەرپرسی لق و مامۆستا جوهر حدێ بەرێوەبەری ئەوقاف و زانایانی ئایینی سنوورەکە پێشوازی کران.
دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری بە ئامادەیی مامۆستا مەلا معید و ماۆمستا جوهر حدێ سەردانی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو لەلایەن بەرێز مەردان خدر بەرپرسی لق و ستافی یاوەری بە گەرمیەوە پێشوازی کران.
لە دانیشتنەکاندا باس لە رۆلی زانایانی ئایینی و خزمەتی هاوڵاتیان و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و پێویستی سەقامگیری کۆمەڵگەو دوور بوون لە هزری توندڕەوی کراو سەدانەکە بووە مایەی خۆشحاڵی هەمووان.