یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری لێژنەی باڵای کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتي (محمد ئيسماعيل نانەکەلی) لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحكيم شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات   
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 13:25:54
قه‌باره‌ی فۆنت

بە بۆنەی هاتنەوە مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: ۱۸۳


به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین.


مانگی رەمەزان روکنێکە لە ئەرکانەکان ئیسلام و خوای گەورە لە سەر موسڵمانانی فەڕز کردووە، وەک دەرفەتێک بۆ خواپەرستی و نزاو لێبوردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کارو هەنگاوی خێرو چاکە، وە گه‌یشتن به‌ له‌ززه‌تی ئیمانی‌و نوێبوونەوەی دەروون و دووبارە داڕشتنەوەی لایەنی رەفتارو رەوشت و بەها باڵاکانو، به‌رجه‌سته‌بوونی دروشمه‌ ئایینیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا‌.


گرنگە له‌پێناو ره‌زامه‌ندی خوا‌و هه‌ستی دینداری‌ و تاعەتکردن، بە خۆشحاڵی و نیەت و ئیخلاسەوە لە پێشوازی و خزمەتی مانگی قورئانی پیرۆز دابین و، نزای خێرو سەلامەتی و لەخوای گەروە بخوازین، لەم سۆنگەوه وەک هەمیشە چاوەڕوانیمان هەیە لە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی ئەرک و خزمەتێکی شایستە بەرامبەر مزگەوت و موسڵمانان بنوێنن.


خوازيارين حکومەت و لایەنی پەیوەندار؛ تایبەتمەندی و رێزی ئەم مانگە لەبەر چاو بگرن، هەروەک دەخوازین لە دەزگاکانی راگەیاندن وێڕای خزمەتکردن بە بەرنامەی ئایینی رەچاوی هەستی موسڵمانان بکەن و گیانی تەبایی و برایەتی بڵاو بکەنەوە، برا بازرگان و دوکاندارەکانیش رەچاوی گەورەیی ئەم مانگەو گوزەرانی خەڵک بکەن و ئیستغلالی بازاڕ لەرێی گرانکردنی کاڵاو خواردەمەنیەکان نەکەن.


جارێكی تر پیرۆزبایی له‌گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین‌و، ئومێده‌وارین مانگی ره‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ تێكڕای موسڵمانان به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی. 


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی ئــادارى 2023 زايــــنى


30ی شەعبانی 1444 هیجری


2ی نەورۆزی 2723 کوردی