ئه‌مرۆ یەکشەممە 16ی4ی2023 به‌رێز ئولیفیه دیكۆتینی قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا لەهەولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رێز د. عبدالله مه‌لا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو مامۆستا مەلا عەزیز خەزنەیی بە گەرمییەوە پێشوازی لێ کرا.
قونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی ئاراستەی موسڵمانان کرد‌و سوپاسی سه‌رۆکی یەکێتی زانایان کرد کە وەک یەکێتی زانایان رۆڵی دیاریان لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و بەتایبەتی هەماهەنگی و پاڵپشتیان بۆ سەقامگیری و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو بڵاوکردنەوەی بیری مانڕەوی و پێکەوە ژیان و پرسە مرۆییەکان هەیە.
دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێرای خۆشحاڵی بەسەردانی کونسوڵی فەرەنسا، سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پەیوەندی بەرێزیان کرد لەگەڵ یەکێتی زانایان و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌كوردستان زانایانی ئایینی پیشەییانە هەنگاو دەنێن و خزمەتی کیان و کۆمەڵگەو پرسە نیشتمانیەکان دەکەن و، بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی رەمەزان جەخت لە بەها ئینسانی و ئیمانیەکان دەکەنەوەو کۆمەڵگە بەرەو مرۆڤدۆستی ئاراستە دەکەن.
شایەنی باسە لەو دانیشە کۆمەڵێک پرس و تەوەری تر قسەو گفتوگۆی لە بارەوە کراو تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.