لە نێوان رۆژانی 11-13ی6ی2023 کۆنفرانسی گەشەپێدانی مرۆیی بە بەشداری زانایانی ئایینی و پیاوانی ئایینە جیاوازەکان لە شارەکانی وەک بەسراو بەغداو واسط و ناصریەو کەربەلاو دیالاو موسڵ و کەرکووک و دهۆک و سلێمانی و هەولێر، بەناونیشانی (رۆڵی سەرکردە ئایینیەکان لە گۆڕینی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگا) بەرێوە چوو.
لەماوەی سێ رۆژی کۆنفرانسەکەو پێشکەش کردنی چەندین توێژینەوەی پەیوەست بە ناونیشانەکە، دیالۆک و گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەهەمبەر بابەتەکان کراو هەر یەک لە بەشداربووان بۆچوون و هەڵوێست و دیدی خۆی لەبارەی رۆڵی ئایینی لە گۆڕینی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە خستەڕوو.
شاندی مامۆستایانی ئایینی لەم کۆنفرانسە وێڕای گەیاندنی پەیامی خۆیان، تەئکیدیان کردەوە کە زانایانی ئایینی لە کوردستان وەک هەمیشە خەمخۆرو پاڵپشتی ئەو هەنگاوەن، کە خزمەتی پێشکەوتنی کۆمەلگە دەکات و گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەیەکی جوان و باش دەبەن.
شایەنی باسە لەم کۆنفرانسە هەر یەک لە مامۆستا مەلا ئیبراهیم شێخاو مامۆستا مەلا دلشاد سورچی و مامۆستا مەلا حەمید سیوەیلی و مامۆستا مەلا یوسف سمۆ و مامۆستا مەلا عبدالغفار خورشید سابیر بەشدار بوون.