یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک لەسەر دۆخی شاری کەرکوک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/09/2023 : 00:02:29
قه‌باره‌ی فۆنت

سەبارەت بە رەوشی نالەباری ئەم دواییەی شاری کەرکوک یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بەهۆی گرتنی رێگای کەرکوک هەولێر، ژیان و هاتوچۆی هاووڵاتیان ئاستەنگ و پشێوی تێکەوت و نارامی کەوتە ناو شاری کەرکوک، جێگە داخیشە هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی کەرکوک هیچ کاردانەوەیەکیان لەبەرانبەر داخستنی ڕێگای هەولێر کەرکوک نەبوو. ئەو ڕێگەگرتن و نانەوەی پشێوی بووە هۆی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هاووڵاتیانی کوردی کەرکوک، کە بە داخەوە بە توندوتیژی و گولـله وەڵامدرانەوە و ژمارەیەک رۆڵەی کورد بوونە قوربانی و نیگەرانی لای هەموو لایەک دروست کردووە.


ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ سەر رەوشی ئەمنی شارەکەو هاوڵاتیانی کورد بەتایبەتی، کار دەکاتە سەر پێکەوەژیانی برایانەو ئاستی پەیوەندی نێوان لایەنەکان.


چارەسەری کێشەکانی کەرکوک وەک شارێکی کوردستانی لە چوارچێوەی دەستوورو یاسا دیاریکراوە، ناکرێ لە پەنای رەوشی ناجێگیری شارەکەو ئەجێندای سیاسی چەند لایەنێک و دەستی دەرەکی و پاساوی نەخوازراو مامەڵە لەگەڵ کەرکوک و کەرکوکیەکان بکرێت و خوێنی رۆڵەکانی بەناهەق بڕژێت..


ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە وێڕای ئیدانەکردنی هێڕش و تەقەکردن لە هاوڵاتیان و شەهیدکردنی رۆڵەکانی کورد، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەم جۆرە توندوتیژی و ئاژاوە تائیفیانە نین، کە ئامانجیەتی خۆسەپێنی و زەبرو هێز بکاتە سەنگی مەحەک، داوا لە حکومەتی عیراق و لایەنی بەرپرس لە شارەکە دەکەین بەزووترین کات سنوورێک بۆ جیاکاری و خۆسەپاندن و هەوڵە شەڕئامێزەکان دابنێن و، بگەرێنەوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکوک و ڕێگەی گفتوگۆو مەرجەعی یاسایی کە دەستوری هەمیشەیی عیراقە..


هەروەها داواش لە حزب و لایەنە کوردییەکان دەکەین لەپێناو دۆزی نەتەوەیی و چارەنووسی کەرکوک تەباو یەک هەڵوێست بن و بەرژەوەندییە باڵاکان و هەستیاریی دۆخەکە لەبەر چاو بگرن..


هەروەک چاوەڕێ دەکەین لە زانایانی کوردو پێکهاتەکانی تر و تەواوی دامەزراوەی ئایینی لە کەرکوک کار لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن و پەیامی برایەتی و تەبایی و بەرپرسانەی خۆیان بگەیەنن..


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


٣ / ئەیلول/ ٢٠٢٣