یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بە سەرپەرشتی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دیداری (مەزهەبی پێشەوا شافیعی وەك فاكتەرێك بۆ یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوە ژیان لە كوردستان) بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2023 : 21:43:16
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی 12ی9ی2023 بە سەرپەرشتی لقی پشدەری یەکێتی زانایان و هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرین بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی دەڤەرەکەو شارەکانی تری کوردستان لە شارەدێی هەڵشۆی دەڤەری پشدەر دیدارێک بە ناونیشانی (مەزهەبی پێشەوا شافیعی وەك فاكتەرێك بۆ یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوە ژیان لە كوردستان) بەڕێوەچوو.


بەرنامەی كاری دیدارەكە لە پێشەكی و دوو پانێڵ پێكهاتبوو" هەر پانێڵێكیش سێ تەوەر بوو"بەم شێوەیەی خوارەوە:


دەستپێکی دیدارەكە بە قوڕئانی پیرۆز لەلایەن زۆر بەڕێز دكتۆر عیرفانەوە كرایەوە" پاشان: گوتەی بەخێرهاتن و لقی یەکێتی زانایان لە لایەن بەڕێز م. ملا احمد خانەقاوە پێشكەش كرا" دواتر گوتەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف


لەلایەن رێزدار مامۆستا مەلا هیوا بە نوێنەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین خوێنرایەوە" دواتر لیژنەی فتوای قەڵادزێ لەلایەن زۆر بەڕێز مامۆستا مەلا جەمال خوێنرایەوە" پاشان تەوەرەكانی پانێڵی یەكەم دەستیان پێكرد"


تەوەری یەکەم: مەزهەبی ئیمامی شافیعی و هۆکاری پابەندبوونی میللەتی کورد بەو پەیڕەوە مەزنەوە. لەلایەن زۆر بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر حسن شێخ خالید موفتیەوە پێشكەش كرا.


تەوەری دووەم: حوکمی پابەند بوون بە مەزهەب وگۆرینی مەزهەب. لەلایەن زۆر بەڕێز دكتۆر ملا مادح ملا محمد بەرزێوەییەوە پێشكەش كرا.


تەوەری سێیەم: رۆڵی زانایانی مەزهەبی شافیعی لە خزمەکردن بە زانستەکانی قورئان و سوننەت. لەلایەن زۆر بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ملا حسن ملا محمد پشدەریەوە پێشكەش كرا.جێگای ئاماژەیە پانێڵی یەكەم لەلایەن ماۆمستا مەلا علی هێرۆیی ئیدارە كرا.


دوای نوێژی نیوەڕۆو خوانی نیوەڕۆ پانێڵی دووەم بەم شێوەیەی خوارەوە دەستی پێكرد:


تەوەری یەكەم: سەرچاوەو بنەماکانی ئەحکامی شەرعی لە مەزهەبی پێشەوا شافعیدا (ڕ.خ) و ڕۆڵی لە چەمکی (تەجدید) دا. لەلایەن زانای گەورە زۆر بەڕێز مامۆستا سەرباز هەولێریەوە پێشكەش كرا.


تەوەری دووەم/ ئەدەبی خیلاف لە مەزهەبی پێشەوا شافیعیدا. لەلایەن زۆر بەڕێز دكتۆر كەمال بۆسكێنیەوە پێشكەش كرا.


تەوەری سێهەم: تەوەرێكی كراوە بوو" هەرسێ بەڕێزان دكتۆر لوقمان بەحركەیی و دكتۆر ئەبوبەكر مامۆستا مەلا تاهیرو دكتۆر عبدالله شێركاوەیی و دكتۆر نامق موداخەلەی بەپێزو بەهێزیان كردو پاشان مامۆستایانی ئامادەبووی بەڕێز بە پرسیارو پێشنیازەكانیان دیدارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. ئیدارەی پانێڵەکەش لەلایەن زۆر بەڕێز دكتۆر ئومێدەوە كرا.


لە كۆتایشدا كۆمەڵێ دەرەنجام و راسپاردە خرانە ڕوو" گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:


یەكەم/ مەزهەبی پێشەوا شافیعی هەڵهێنجراوی سەرچاوەكانی شەریعەتی ئیسلامە" بەتایبەت قوڕئان و سوننەت.


دووەم/ مەزهەبی ئیمامی شافیعی فاكتەری یەكڕیزی ئاینی و كۆمەڵایەتی و نەتەوەییە لە كوردستان و دوركەوتنەوە لەو مەزهەبە واتا پەرتەوازەیی و فەوزا لە فتواداو دوبەرەكی و فیتنەو ئاشوبی ئاینی.


سێیەم/ شوێنكەوتنی زانایانی كورد بە درێژایی مێژوو بۆ مەزهەبی ئیمامی شافیعی رحمەالله لە ڕوی دیڕاسەو زانست و قەناعەتی تەواوەوە بووە بەوەی كە ئەم پەیڕەوە فیقهیە باشترین و جوانترین و زانستیترین و نزیكترین مەزهەبە لە سوننەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.


چوارەم/ زۆرترینی زانایانی تەفسیرو فەرموودەو ئوسوڵ و فیقهو زاراوەی فەرموودەو زمانەوانی و تەصەوف و سیڕەو بەلاغە لە مێژووی پڕ سەروەری ئیسلامدا بریتین لە پەیڕەوانی مەزهەبی ئیمامی شافیعی رحمەالله.


پێنجەم/ باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی مەزهەبی شافیعی و گەیاندنی بە نەوەی ئایندە بە ئەمانەتەوە زیندوكردنەوەی حوجرەو مەنهەجی مەلایەتیە لەسەر شێوازی پێشین.


شەشەم/ داواكارین لە لایەنی فەرمی حكومی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەواوی پشتگیری پڕۆژەی مەزنی یەكێتی زانایان و ئەنجومەنی باڵای فتوا بێت لە بە فەرمی ناساندنی مەزهەبی پێشەوا شافیعی وەك مەنهەجی هەرێمی كوردستان.


جێگای ئاماژەیە دیدارەكە لە كەشێكی ئیمانی و ئارامدا بەڕێوەچوو.


 


راگەیاندنی لقی پشدەری یەکێتی زانایان