یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و هەردوو ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش لە سەر چەند پرسێک کۆبوونەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/09/2023 : 11:30:33
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٢-٩-٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام ئاکرەیی) و بە ئامادەبوونی بەڕێز ( مەلا جوهر حدی) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەڕێز ( شێخ مدپر بەرزنجی) بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و لێژنەی فەتوای لق، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ لە سەر چەند تەوەرێک کۆبوونەوی ئەنجامدا کە بریتی بوون لە مانەی خوارەوە:
تەوەری یەکەم: بریتی بوو لە پابەند بوون و جەخت کردنەوە لە سەر بڕیار و ڕێنمایەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە ناساندنی مەزهەبی (ئیمامی شافعی) وەک مەزهەبی سەرەکی و پەسندکراوی کوردستان و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی مینبەری مزگەوتەکانی کوردستان بۆ هەر بیر و مەزهەبێکی تر ئەمەش بە مەبەستی ڕێگری کرتن لە فەوزای فەتوا و بیری هاوردەکراوی جۆراو جۆر و نامۆ لە کوردستان و دوورخستنەوەی مزگەوت و گۆمەلگەی کوردواری لە فیتنەو و ئاژاوە بەناوی ئایێنەوە.
تەوەری دووەم: بریتی بوو لە خۆئامادەکردن و هەماهنگی نێوان لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و هەردوو ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ پێشوازی کردن لە مانگی مەولودی پێغەمبەری خودا (محمد ) صلی اللە علیە وسلم و ڕێکخستنی ئاهەنگەکانی ئەم یادە پیرۆزە.
تەوەری سێیەم: بریتی بوو لە سەر پرسی ساڵیادی دامەزراندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و خۆئامادەكرتن بۆ ئەم یادە شکۆدارە.
تەوەری چوارەم: بریتی بوو لە ئیدانەکردنی ئەو ڕووداوانەی شاری کەرکوک کە دژی خەلکی کورد ئەنجامدراو بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی کوردی ئەم شارە.