یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2023 : 10:17:52
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ‌ شەممە ۲۳ ۹ ۲‌۰۲۳ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی یەکجارزۆر لەخەلکی کۆیەو میوانانی شارەكانی سلێمانی و هەولێرو ناوچە جیاوازەكانی تر، شاکارێکی ناوازەوجوان و مزگەوتێکی گەورەو رێکوپێک، بەناوی مزگەوتی (کۆێخا مەمەند حەمە بایزانی) لەشاری کۆیە کرایەوەو شاندێكی باڵای لقی زانایانی کۆیە بەشداری تێداكرد.
سەرەتای مەڕاسیمەكە و دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز وتاری بەخێرهێنانی میوانان پێشكەشكرا، پاشان وتارێک لەلایەن بەڕێز بەرپرسی لقی كۆیەی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا جەمال پێشکەشکراو تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی ناوچەكە و شاری كۆیە بەگشتی، دەستخۆشی و نزای خێری كرد بۆ هەر خێرخوازێك كە مزڤەوت بونیاد دەنێ، بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێز كوێخا مەمەند.
شایەنی باسە؛ بەرێز مامۆستا مەلا چەتۆ کارگێری لقی كۆیەی یەكێتی زانایان، دەستنیشانكرا وەك پێشنوێژووتارخوێنی مزگەوتی ناوبراو.