یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان بەوتارێک بەشدار سیمپۆزیۆمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2023 : 16:05:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 12ی10ی2023 بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری شەشەمین سیمپۆزیۆمی (یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان- درودی خوای لەسەر بێت) لە شاری هەولێر کرد، کە لەلایەن کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین بە بەشداری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی زانکۆو قوتابیانی کۆلێژی ناوبراو ساز کرا بوو.


لەم سیمپۆزیۆمە چەندین وتارو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە گەورەیی کەسایەتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) پێشکەش کران، بەتایبەت لە بواری مافی ئافرەت و رێزگرتنی ئەو زاتە لە پێگەی ئافرەتان.


بەم بۆنەوە بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردنەوەی سیمپۆزیۆمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر- درودی خوای لەسەر بێت- دواتر چەندین بەڵگەی لە ئایەت و فەرموودە هێنایەوە سەبارەت بە دروستی و رەوایەتی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بە رابردوی میللەتی کورد کرد کە چەندە بە تامەزرۆوە ئەم بۆنەیان بەرز راگرتووە.


هەروەها لە وتارەکەی ئاماژەی بە گرنگیدانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بە مافی ئافرەت و رێزگرتن لێی و پاراستنی مافەکانی، لەو روانگەوە چەند نمونەیەکی جوانی لەم بارەیەوە هێنایەوەو وتیشی ئەگەر بەراوردێک بکەین لە سەردەمی پێش هاتنی پێغەمبەرو دوای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە ئافرەت چ رێزێکی پێ بڕاوە،  دواتریش هاتە سەر واقعی کوردستان و رۆڵی زانایانی ئایینی لە بایەخدانیان بە گەیاندنی پەیامی هۆشیاری پەیوەست بە رێزگرتن لە ئافرەتان لە روانگەی ئایینیەوە.