مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 14/12/2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری هه‌ولێری سه‌ربه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له كارگێڕانی ناوچه: مامۆستا مه‌لا حه‌یده‌ر‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌عد، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ڕێكخراوی گه‌ره‌كی نه‌ورۆزی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ره‌كی نه‌ورۆزیان كرد.
له سه‌ره‌تای هه‌ریه‌ك له سه‌ردانه‌كان، به‌رێز به‌رپرسی ناوچه به وردی باسی له پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، ده‌زگاكان ده‌كرد، بۆ زیاتر خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمهڵگاو، ئاگاداربوون‌و داكۆكی كردن، داواكردنی مافه ڕه‌واكانی میلله‌ت، چونكه یه‌كێتی زانایان وه‌كو ده‌زگایه‌كی فه‌رمی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی له سنووره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك ده‌توانرێ ڕۆلی كاریگه‌ریان هه‌بێت.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی ڕێكخراوی نه‌ورۆز‌و، ئاسایشی نه‌ورۆز، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان‌و، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر پێویستی بوونی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه كرده‌وه‌و، سوپاسی هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینیانكرد، له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو، پاراستنی ئه‌زموونی ئاسایش‌و سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك.
|