یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ ئاهه‌نگێكی مه‌ولودی مزگه‌وتی (خێرخوازان) ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2011 : 13:05:57
قه‌باره‌ی فۆنت
راگە یاندنی لقی شە قلاوە :
شه‌وی سێ شه‌ممە 14 له‌سه‌ر 15/2/2011 شاندێكی لقی شه‌قڵاوە ی یه‌كیَتی زانایان به‌ژداریان كرد لە یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لە مزگه‌وتی خێرخوازان، كه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی كارگێڕی لقی شه‌قڵاوەی زانایان سازیدابوو.

شایه‌نی وتنە به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق بە ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كردو، باسی لە گە ورە یی زیندوكردنه‌وه‌ی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر كردو، جه‌ند رێنماییه‌كی پێویستی خسته‌روو بۆ ئه‌و كە س‌و لایه‌نانه‌ی كە هه‌ڵده‌ستن بە زیندوكردنه‌وە ی ئه‌م یادە.

پاشان به‌ڕێز كاك حاجی زرار به‌ڕێوه‌به‌ری ئەوقافی شه‌قڵاوە وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد، دواتر مامۆستا مه‌لا عه‌بدولباری پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی حه‌یدر وتارێكی بە سوودی پێشكە ش بە ئاماده‌بوان كرد، لە بارە ی خوره‌وشتە به‌رزو پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر .