به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌ی كه شاری سلێمانی و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی گرتۆته‌وه، ته‌واوی پیاوماقوڵان وكه‌سایه‌تی و زانایانی ئاینی شاروچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رجه‌م باره‌گای پارته سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارته سیاسیه‌كان پشتگیری ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بكه‌ن له داواكاریه‌كانیان و ئه‌مانیش خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن له هه‌ر رٍووداوێك كه له شاره‌كه‌دا رٍووبدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی لقی نۆزده‌ی چه‌مچه‌ماڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیانیش كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقه‌وه پێشوازی كران و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا ئاماژه‌یان به‌هۆكاره سه‌ره‌تایه‌كانی ئه‌م بارگرژێیه‌ی ناوچه‌كه دا و هه‌موولایه‌ك به‌ڵێنیان دا پابه‌ندبن به چاكسازی و بنبڕكردنی هه‌موو ئاژاوه‌یه‌ك كه له شاره‌كه‌دا رٍووبدات .
دواتر وه‌فده‌كه به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه كه له سێ خاڵ پێكهاتبو: ڕێگه له هه‌موو خۆپێشاندانێك بگیرێت كه له سنوره‌كه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بكرێت، وه كاره‌كان به شێوه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن‌و، ئارامی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت
KTV
|