یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
وتارخوێنی سه‌رای ئازادی: با هه‌وڵبده‌ین بۆ گێرانه‌وه‌ی كه‌ركوك
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/03/2011 : 06:51:41
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ وتاری هه‌ینی رابردوو مه‌لا ئه‌بوبه‌كر پێنجوێنی وتارخوێنی سه‌رای ئازادی له‌ سلێمانی له‌ وتاری هینیدا به‌ خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاند: داواكانی ئێوه‌ بوون ئۆپۆزسیۆنی به‌هێزخستووه‌‌و، سه‌رۆكی هه‌رێمی هێناوه‌ته‌ قسه‌، ده‌ستخۆشی لێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هۆكاری نه‌مانی گه‌نده‌ڵی‌و ده‌ستكردن به‌ چاكسازی‌و چیتر سامانی گشتی نه‌خورێ‌‌و به‌س بێت دزی‌و گزی.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا داوای له‌ هاووڵاتیان كرد هێمنی بپارێزن‌و به‌ رووێكی شارستانی‌و هێواشی‌و دوور له‌ تووند‌و تیژی به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌فتی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی بێت له‌ نێوان جه‌ماوه‌ر‌و ده‌سه‌ڵات‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، چونكه‌ ناكرێت تا سه‌ر ئاوا بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ كار بۆ گێرانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابرێنراوه‌كان بكه‌ین، كه‌ ئێستا شۆڤینییه‌كان خۆیان بۆی ئاماده‌ كردووه‌.