یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام لە پارێزگای سلێمانی دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/04/2011 : 11:44:45
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی دووشەممە 11/4/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە ژمارەیەك مامۆستا و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە پارێزگای سلێمانی.

لە دیدارێكدا ، مامۆستا و زانایانی ئامادەبوو كارو چالاكیەكانی مامۆستاو زانایانی پارێزگای سلێمانیان خستەڕوو لە هێوركردنەوەی رەوشی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی و كۆڕوكۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و خۆپێشاندەرانی سلێمانی بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو بارە.

مامۆستایانی ئامادەبوو ئەم ئەزموونەی هەرێمی كوردستانیان بە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە قەڵەم دا و تەئكیدیان لەوەكردەوە كە پاراستنی ئەو ئەزموونە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بەرگری لێكردنی ئەركێكی شەرعییە و لەم رووەوە بە ناوی سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام لە سلێمانی پشتگیری خۆیان بۆ پەیامەكەی رۆژی 10/4ی سەرۆك بارزانی دووپاتكردەوە و ئامادەیی خۆیشیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەر ئەركێك كە لە بەرژەوەندی گەل و نیشتماندا بێت و رایانگەیاند كە پەیامەكەی سەرۆك نەك هەر مژدە بەخش بوو ، بەڵكو هیوا بەخشیش بوو و هیوایان خواست كە ئەم پەیامە ببێتە چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە.

سەبارەت بە داواكارییەكانی خوپێشاندەرانیش ئەو پۆلە مامۆستایانە تەئكیدیان لەوەكردەوە كە داواكاری رەوان بەڵام دەبێ‌ بە شێوەیەكی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی بخرێنە ڕوو.

پاشان سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا ، وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بەو دیدارە رایگەیاند كە قسەكانی ئێوە بۆ من جێی حورمەت و رێزە ، مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی بەرچاویان هەبووە لە درك كردن بە ئەركە ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانییەكانیان و هەردەم ئایین و نیشتمانیان بە یەك گرێدراوە ، بۆیە ئەمرۆ ئەركی سەرشانیانە رۆڵی ئایینی و نیشتمانی خۆیان ببینن و ئاراستەی كوردستان بەرەو ئارامی و میانڕەوی ببەن و منیش لەگەڵ داواكاری رەوای خەڵكم و هەقی خۆشیانە داوای چاكسازی بكەن ، لە دیدارێكمدا لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایان لێكردم نوێنەری خۆم بۆ بەر دەركی سەرا بنێرم و گوێ‌ لە داواكاری خۆپێشاندەران بگرم ، من ئەو كات ئامادەیی خۆم نیشاندا و فیعلەن نوێنەرانی خۆم نارد ، بەڵام ئەوان چەند مەرجێكیان دانا كە ئەمەیش وایكرد كارەكە بە ئەنجام نەگات.

ئێمە خاوەن كیانێكی سەربەخۆ نین تا هەر شتێك رووبدات كاریگەریمان لەسەر نەكات ، لە میسر هەر چی رووبدات هەر وەكو دەوڵەت دەمینێتەوە ، بەڵام ئەوەی كوردستان ئەگەر ئەو ئەزموونە تێك بچێت ئەوا دووبارە ئەو دەرفەتەمان بۆ نارەخسێتەوە ، ئیتر بۆ ئێمە بێین و لاسایی میسر یان هەر وڵاتێكی دیكە بكەین ، با لاسایی خەڵكی باشووری سودان بكەینەوە نەك میسرو وڵاتی تر.

من بەڵێنم بە خەڵكی كوردستان داوە بەرنامەیەكی چاكسازی رێك وپێك جێبەجێ بكەم و پەیامەكەی رۆژی 10/4 یشم زۆر روونە و پشت بە سێ‌ بنەما دەبەستێت :

1- بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە چاكسازی .
2- بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە حكومەتێكی بنكە فراوان.
3- ئەگەر نا ئەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە.
كە ئەمانەیش هەر هەموویان دەبێ‌ لە چوارچێوەی شەرعیەت و یاسادا ئەنجام بدرێن و بۆ ئەم مەبەستەش هیوادارم هەر دوولا هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بكەن و بە زووترین كات دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگی نێوانیان بكەنەوە و بگەنە رێككەوتنێك كە كۆتایی بەم بارە بهێنێت.