یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 08:37:06
قه‌باره‌ی فۆنت
په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونییه‌وه‌
مامۆستایانی به‌رێز
ئه‌ندام و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی
لای هه‌موومان روون ئاشكرایه‌ كه‌وا به‌هۆی ئه‌و واقیعه‌ی كه‌ سالانی رابردوو به‌سه‌ر كوردستاندا تێپه‌ری كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا یه‌كێتی زانایانی ئاینی تا حه‌دێك به‌پێی شوێنی جوگرافی لێك دوور كه‌ونه‌وه‌، و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ر زوو توانرا ئیراده‌و هه‌ڵوێسته‌كان یه‌ك بخرێن و ، دواتر به‌هه‌وڵا و كۆشیشی خه‌مخۆران و دڵسۆزی مامۆستایانی ئاینی توانرا له‌كۆنكره‌ی پێنجه‌مدا ماڵی زانایان رێك بخرێته‌وه‌ و، جارێكی تریش هه‌موو مه‌لای كورد له‌ ژێر چه‌تری ئه‌م رێكخراوه‌ كۆ بكرێنه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌شیان هیواو ئاواتی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی كوردستان و دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌مان بوو .
وه‌ له‌گه‌ڵا به‌ كۆتا هاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ قۆناغه‌ به‌ به‌نده‌ سپێردارا، كه‌ پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ته‌كلییفه‌ نه‌ك ته‌شریف، چونكه‌ نییه‌تمان خزمه‌ت كردنه‌، و خزمه‌ت كردنیش ماندوو بوونی شه‌ونخوونی ده‌وێت و، ده‌بێ‌ مانای ووشه‌ خزمه‌ت كار بین نه‌ك خه‌ریكی ئیستراحه‌ت و پشوو دان بین.
مامۆستایانی ئاینی قه‌در گران:
له‌م قۆناغه‌دا ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئاینی سێ‌ ئه‌ركی گه‌وره‌مان له‌ سه‌ر شانه‌، كه‌ یه‌كه‌میان ئه‌ركێكی ئاینی یه‌، كه‌ زۆر جار به‌هۆی باری ئازادی ره‌خساوی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه‌ ده‌قۆزرێته‌وه‌ بۆ شته‌گه‌لێكی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ر و قورئان و ته‌واوی موقه‌ده‌ساتی موسڵمان، بۆیه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ به‌رگری و دیفاع له‌ پیرۆزیه‌كانی موسلمانان بكرێت، ئه‌م به‌رگری كردنه‌ پێویسته‌ به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ بێت دوو له‌ ته‌شهیر و ناوزراندن، و كار و په‌یامی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان زۆر له‌ ته‌شهیر گه‌وره‌تره‌، و به‌رگری كردنیش به‌ ( بالحكمه‌ والموعڤه‌ الحسنه‌) بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دوژمنانمان و ناحه‌زانی ئه‌زموونه‌كه‌مان نه‌یكه‌نه‌ كونێك و لێیه‌وه‌ تیره‌ ژه‌هراویه‌كانی خۆیایان تێمان بگرن.
ئه‌ركی دووه‌ممان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌، كه‌ ئه‌مه‌شیان بریتی یه‌ له‌ ئاوێته‌ كردنی رووحی ئیسلامپه‌روه‌ری و هه‌سته‌ نه‌ته‌وایه‌تی، و له‌ یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنی ئیتحادی عوله‌ما بۆ هێنادێی ئه‌م ئامانجه‌ پیرۆزه‌ بوو، چونكه‌ زۆر پێویسته‌ مرۆڤی دیندار پارێزگاری له‌ خاك و ولات و نیشتمانی خۆی بكات، و په‌یامی نیشتمان په‌روه‌ری و ئایین په‌روه‌ری ئاوێته‌ی یه‌كتریان بكات، و بۆ ئه‌وه‌ی به‌كردار بسه‌ڵمێنرێت كه‌ ئایین په‌روه‌ری و نیشتمان په‌روه‌ری دوو شتن لێك جیاناكرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش شتێكی نوێ‌ نیه‌، چونكه‌ مامۆستایانی ئاینی هه‌روابوونه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ قوڵتری ده‌كه‌ین.
ئه‌ركێكی ترمان ئه‌ركێكی پیشه‌ییی یه‌، كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌كو مه‌لا هاوكار بین له‌گه‌ڵا یه‌ك، و ئێش و ئازاری یه‌كتر قبوول بكه‌ین، و خه‌مخۆری یه‌كتر بین، چونكه‌ پارێزگاری كردن له‌ زانایانی ئاینی ئه‌ركی ئێمه‌یه‌، هه‌میشه‌ یه‌كێتی زانایان پارێزه‌ر‌و داكۆكی كار ده‌بێت له‌ مافه‌كانی زانایان، و هه‌ر مامۆستایه‌ك دووچاری هه‌ر گرفتێك ببێته‌وه‌ له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ به‌رگری لێ‌ بكه‌ین و، باره‌گای لق و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان ماڵی راسته‌قینه‌ی مه‌لای كورد بێت بێ‌ فه‌رق و جیاوازی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌تێك بۆ مه‌لای كورد دروست ببێت.
له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌ ئه‌ركی پیشه‌یی خۆمانیش ده‌زانین كه‌ هه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی (خوا نه‌خواسته‌) كۆچی دواییی كرد، وه‌یا پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوو ئه‌وا هه‌م مه‌ساریفی پرسه‌كه‌ی بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی خۆمان، وه‌یا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆی بكرێت .
مامۆستایانی به‌رێز :
بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م سێ‌ ئه‌رگه‌ پێویستیمان به‌ پشتگیری و لێك نزیكی ئێوه‌یه‌، كه‌ زۆر زانایانی ئاینی له‌ سه‌رجه‌م شارو گونده‌كانی كوردستان لێك نزیك ببن، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ یه‌ك لاشه‌، له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ئاگامان لێكتر هه‌بێت، ئامۆژگاریمان بكه‌ن و، رێنمایی و پێشنیارمان پێ‌ بده‌ن، سه‌رجه‌م ره‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانتان به‌ سینگێكی فراوانه‌وه‌ لێتان وه‌ر ئه‌گرین، هیوام وایه‌ كه‌ ببن به‌ ئاوێنه‌ بۆ كرداره‌كانمان، هه‌ر كاتێك هه‌ستتان به‌ هه‌ر كه‌م كوریه‌ك كرد به‌ زووترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ین، و به‌و په‌ری شه‌فافیه‌ت و سه‌راحه‌ته‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵا یه‌كتر بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌ركی ئێمه‌ خزمه‌ت كردنی ئێوه‌یه‌، ( لاخیر فیكم إن لم تقولوها، ولا خیر فینا إن لم نسمعها)....
به‌و هیوایه‌ین كه‌وا بتوانیین به‌هه‌موو لایه‌كمان خزمه‌تێك به‌ ئایین و گه‌ڵا و نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین ... خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌كمان بێت......