یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخ شێروانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا کاکەمینی بۆکریسکان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەزاکە سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ظاهر کاوانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە   
سه‌ردان‌و پێشوازییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 08:48:40
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌ردان‌و پێشوازییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌ شێخ حه‌سه‌نی هاشمی كرد
له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان كرد له‌ دكتۆر شێخ حه‌سه‌ن هاشمی، كه‌ له‌ سنه‌وه‌ هاتبوو، دوای پیرۆزبایی‌و به‌خێرهێنان، شێخ حه‌سه‌ن دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی‌و، گووتی: من وه‌ك خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م، زانایانی ئایینی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ كار‌و چالاكیه‌كانی ئێوه‌ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌‌و، هه‌وڵیش ده‌ده‌م، بتوانن په‌یوه‌ندی باشتان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت‌و، بتوانن ئه‌وان بێنه‌ ئێره‌‌و ئێوه‌ش بچنه‌ ئه‌وێ‌.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌ راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران كرد
رۆژی (27/5) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد، له‌ دكتۆر حه‌مید ده‌ربه‌ندی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئابووری‌و، دكتۆر موسڵح سه‌رۆكی زانكۆی سۆران كرد، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی باس له‌و كاره‌ گرنگانه‌ كرا، كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ ماوه‌ی كاره‌كانیدا پێی هه‌ڵبستێت.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاراس كۆبوویه‌وه‌
له‌ هه‌مان رۆژدا به‌ مه‌به‌ستی لێك نزیكبوونه‌وه‌‌و، ئاگابوون له‌ یه‌كدیكه‌، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ به‌ردان حه‌بیب به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس به‌ یاوه‌ری عه‌بدولره‌زاق عه‌لی كرد، دوای پیرۆزباییكردن له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ زانایان‌و نووسین‌و، كاره‌كانی هه‌ردوولا كرا.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی كرد
له‌ هه‌مان رۆژدا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌ ده‌روێش ئاغا به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی كرد، كه‌ سه‌رباری پیرۆزبایی، باس له‌وه‌ كرا، چۆن هه‌ردوولا وه‌ك یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی بتوانن پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن‌و، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاریشه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان بكه‌ن.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له‌ سكرتارییه‌تی لاوان كرد
له‌ هه‌مان رۆژدا شاندێكی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوان، كه‌ له‌ سكرتێر‌و چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتبوو، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیان كرد‌و، باس له‌ تووندكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردولا‌و، چۆنیه‌تی كاری هاوبه‌ش كرا، به‌تایبه‌تی چۆن سوود له‌ راگه‌یاندنه‌كان وه‌ربگیرێ‌‌و، چۆنیش بتوانرێت لاوان زیاتر له‌ وتاری زانایان سوودمه‌ند ببن.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات
رۆژی (1/6) شاندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌ له‌ مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مامۆستا نه‌به‌ز رۆستایی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر پێكهاتبوو، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیان كرد‌و، وێڕای پیرۆزبایی، باس له‌ ئه‌رك‌و رۆڵی زانایان به‌ گشتی‌و یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی كرا.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداری له‌ پرسه‌ی فوئاد عارف كرد
رۆژی (7/6) سه‌رۆكی زانایان به‌ یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی كه‌سایه‌تی ناوداری كورد خوالێخۆشبوو (فوئاد عارف) له‌ شاری سلێمانی.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی شێخانی كوێسه‌ ده‌كات
هه‌مان رۆژ‌و به‌ مه‌به‌ستی دڵدانه‌وه‌‌و پشتیوانی، شاندێكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ته‌كیه‌‌و ماڵی شێخ كامیلی چوێسه‌‌و خانه‌واده‌كه‌یان كرد له‌ سلێمانی، له‌ دانیشتنێكدا سه‌رباری ریسواكردنی تیرۆریستان، دڵنه‌وایی خانه‌واده‌كه‌یان دایه‌وه‌، كه‌ منداڵێكیان له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستان شه‌هید كرا‌و، داواشیان كرد تاوانبار به‌ سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن، خانه‌واده‌ی شێخانی چوێسه‌ش خۆشحاڵ بوون‌و، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی زانایانی ئایینیان به‌ گه‌وره‌ دانا.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی مامۆستا محه‌مه‌د به‌رزنجی ده‌كات
له‌ هه‌مان رۆژدا شاندی زانایانی ئایینی سه‌ردانی ماڵی كه‌سایه‌تی ئیسلامی‌و، پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی مامۆستا محه‌مه‌د به‌رزنجیان كرد، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ كاره‌كانی یه‌كێتی زانایان كرا‌و، مامۆستاش وێڕای به‌خێرهاتن، گووتی: ئاگاداری چالاكیه‌كانی ئێوه‌م، به‌ڕاستی زوو ده‌ستتان به‌ جموجۆڵا‌و كاری باش كرد، منیش له‌گه‌ڵتان‌و، هه‌رچی به‌ من بكرێت پشتیوانتانم، یه‌كێتی زانایان ده‌بێ‌ وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تا له‌ سه‌رده‌می مه‌رحومی مه‌لا مسته‌فا دامه‌زرا، ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی بێت‌و، خزمه‌ت به‌ زانایان‌و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات.