یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/09/2021 : 17:50:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 29ی9ی2021 رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەسەرۆکایەتی بەرێز  د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێکری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی هەولێرو دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کرد.


دیدارەکە بە ئامانجی لێک نزیکی و گفتوگۆی چەند پرسێکی ئایینی و پیشەیی و نیشتمانی و کۆمەڵایەتی بوو، هەروەها باس لە بارودۆخی ئێستاو رەوشی ئایینی و هەستی بەرپرسیارێتی و پێویستی هەماهەنگی و پاراستنی ئەزمون و کلتوری نەتەوەیی بەشێکی تری تەوەرەکانی دیدارەکە بوون.


رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و بەخێرهێنانی شاندی یەکێتی زانایان، جەختی لە پیرۆزی و گرنگی رۆڵی زانایانی ئایینی لەهەرێمی کوردستان کردەوەو ئاماژەی بەوەشدا کە زانایانی ئایینی خاوەن سەروەرییەکی گەورەن لە مێژووی گەلەکەمان و خزمەتی کۆمەڵگەو هۆشیارکردنەوەی هاولاتیان و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتیەکان.


هەورەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی تیشکی خستە سەر دوا پێشهات و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لە باشترکردن و بەرەو پێشبردنی دۆخی هەرێم و گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی گوزەران و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، گوتیشی: "ئەوەی لە توانای ئێمە بووە کردوومانەو ئەوەشی نەکراوە بە رەغبەت نەبووە بەڵکو لە ناچاری بووە، پێویستە هەمووان هاوکارو پاڵپشت بین لەباشترکردنی وەزعەکەو بەرەو پێشبردنی رەوشەکە، بە دڵنیاییەوە رۆڵی ئێوەی زانایانی ئایینی رۆلێکی گەورەیە لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگەو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و نەتەوەیی". هەروەک هیوای خواست زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هزری تووندڕەوی و بەرگریکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێو کۆمەڵگەدا.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردو تیشکی خستە سەر رۆڵ و خزمەتەکانی یەکێتی زانایان و مەلای کورد لە هەموو قۆناغەکان و دڵسۆزی و خزمەتی بەردەوامیان بەرامبەر کیان و کۆمەڵگە، ئاماژەی بەوەش کرد کە یەکێتی زانایان لە پێناو کۆمەڵێک ئامانجی گەورەی ئایینی و پیشەیی و نیشتمانی دامەزراوەو ئێستاش لەسەر هەمان رێچکە خزمەت دەکات.


سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لەوە کرد کە ئێستا گەلەکەمان لەرووی فکری و ئەخلاقی و کلتورییەوە هەر جارەو بە بیانوێک و بەناوی ئازادی رەهاو هێنانی کلتوری بیانیەوە لەبەردەم هەڕەشە دایەو پێویستی بە رێ لێگرتن هەیە، هەورەها ئەکتیڤکردنی پتری داواکاری گشتی و، رەوشی خوێندنی ئیسلامی و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە زانایانی ئایینی و بابەتی پرۆژەی چاکسازی و پێویستی خێراترکردنی هەنگاوەکانی بە ئاراستەی خزمەتی هاوڵاتیان چەند تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون، لەو بارەوە پشتیوانیی زانایانی ئایینی، لە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.


دواتر بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێکری سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای پاڵپشتی لە قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لە چەند خاڵێک کردەوە و کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە بە کۆتایی هات.