یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسی (با جیاوازییە ئایینی و نەتەوەییەکان بەهێزترمان بکات) دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2021 : 15:25:56
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 23ی12ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنفرانسێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەژێر ناونیشانی (با جیاوازییە ئایینی و نەتەوەییەکان بەهێزترمان بکات)  لە شاری هەولێر کرد، کە تێیدا هەر یەک لە بەرێزان ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و، دکتۆرە مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و، زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و کەسایەتی ئیداری و ئەکادیمی و، نوێنەری پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی بەشدار بوون.


لە پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان بابەتێکی پێشکەش کردو تێیدا تیشکی خستە سەر رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان، کە واقعێکی سەرکەوتووانەی هەیەو لەو نێوەدا گرفتێکی وامان نیە ببێتە هۆی ناشیرین کردنی دۆخەکە، لەو نێوەدا رۆڵی زانایانی ئایینی بەرز نرخاند، کە هەمیشە کاری بۆ ئەم پرسە کردووە.


هەروەها گوتی: راستە موسڵمان زۆرینەن، بەڵام ئەم زۆرینەیە بۆ ئەوە نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکرێت، ئەمەش هەڵقوڵاوی قەناعەتی ئایینی ئیسلامە، کە لە چوارچێوەی کیان و بنەمای برایەتی ئیمانی و ئینسانی و نیشتمانی لەگەڵ یەک هەڵبکەین و پێکەوە لە خزمەتی یەکتر بین، ئەمە هەڵوێست و دیدی زانایانی ئایینیە کە کاری پێکەوەیی و گیانی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەو نیشتمان.


لەبەشێکی تری قسەکانی گوتیشی:  لە زۆربەی وڵاتان پێکەوەژیانی ئایینی دروشمە و رەنگە کێشەو گرفتی بەردەم بەشێکی پرۆسەی سیاسی وڵاتان بێت، بەڵام خۆشبەختانە لە کوردستان واقع و قەناعەتە، ئەمەش وای کردووە نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی ئایینی دروست ببێت و ببێتە پاڵپشتێکی بەهێر بۆ کوردستان لەسەر ئاستی دەرەوە، ئەرکی هەمووانیشە بایەخی زیاتر بە پاراستنی ئەم پێکەوەژیانە بدەین و هیچ کات رێگە بەکەس نەدەین ببنە هۆکاری لاوازکردنی ئەم پێکەوە ژیانە.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە چەند بەڵگەیەکی زیندووی شەریعەتی ئیسلام کرد لەسەر پرسی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و گوتیشی: دەوڵەتی مەدینە کە بەبڕیارو فەرمانی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) دامەزرا، رەچاوی پێکهاتەکانی شارەکەی کرد بوو، هەمووان تێدا هاوبەش و رێزلێگیراو بوون، موسڵمان و مەسیحی و جوو و ئەوانی دیکە بەشدار بوون و دەستووری مەدینەی دانی بە مافی هەموویان ناوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە لە گەورەیی رێزگرتنی ئیسلام لە مافی پێکهاتەکانی دیکە.


شایەنی باسە لە کۆتایی پنێڵەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە، کە لەسەر کرۆکی بابەتەکە ئاراستەی بەرێزیان کران.