یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
لقی هەولێری یەكێتی زانایان ، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/11/2010 : 20:17:01
قه‌باره‌ی فۆنت
مەلا سید صدیق كەپرانی ، ڕاگەیاندنی لقی هەولێر :

سەر لەبەیانی 24 /11 / 2010 لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، بە سەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی ، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و ، بەئامادەبوونی كارگێڕانی لق ، كۆبوونەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا .

سەرەتا بەرپرسی لق ، بەووردی تیشكی خستە سەر پێویستی زیاتر توندو تۆڵكردن و ، كاراكردنی بەشی ڕاگەیاندنی لق و ، پەیداكردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ سەرجەم كەناڵ و تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكان ، بەمەبەستی زیاتر خزمەت گەیاندن بە دەرخستنی ڕۆلی مامۆستایانی ئاینی لە واقیعی ئیستاماندا .

وەتەئكیدیشی لەوە كردەووە ، كەبەم نزیكانە ڕادیۆی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، پەخشی تێستی خۆی دەست پێدەكات لە شاری هەولێر ، بۆیە دەبێت بەشی ڕاگەیاندنی لقەكەمان ، زۆر بە شایستانە ، بوونی خۆی تیادا بسەلمێنێت و ، هەوڵی جددی بدات ، بۆ ئەوەی زۆرترین و زیاترین چاڵاكییەكانی خۆی لە ڕێگای ئەم ڕادیۆیەوە بڵاوبكاتەوە .

وەلەپاشان جەختی لەسەر ئالیەتێكی پوخت كرد ، بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی بەشی ڕێكخستن و ، كردنەوەی خولێكی گونجاو لەبارەگای لق و ، بەسەرپەرشتی و هەماهەنگی بەشی ڕێكخستن و ، بەشی ڕاگەیاندنی لق ، بۆ گشت ناوچەكان ، بەمەبەستی زیاتر شارەزابوونیان لە شێوازی نوسینی ڕاپۆڕت و ، نووسراوەكان و ، وەڵامدانەوەیان .

لەپاشان لەدوای سەرنج و تێبینی ئامادەبووان و ، پێشنیار كردنی چەند خالێكی گرنگ و ، بڕیار لەسەردانیان ، كۆتا بە كۆبوونەوەكە هێندرا