ئه‌و منداڵه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گورچيله‌كانی وه‌ستابوون‌و تووشی نه‌خۆشیه‌كی زۆر هات، دواتر به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر دوو گورچيله‌ی تری ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، كه له بارێكی ته‌ندروستی باش دان.
رۆژنامه‌ی (صن)ی به‌ریتانی رایگه‌یاند: كلێر بورتونی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان، به هۆی نه‌خۆشی گورچيله‌كانیه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له ئازارێكی به‌رده‌وام ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، كه جه‌سته‌ی ته‌واو تووشی شه‌كه‌تی‌و نه‌خۆشی كردبوو.
پزیشكه‌كان له‌سه‌ره‌تادا هۆكاری نه‌خشیه‌كه‌یان گه‌راندۆته‌وه بۆ نه‌مانی گورچيله‌كانی، به‌ڵام كاتێك له واده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گورچيله‌كانی ده‌چێته به‌ر ده‌ستی دكتۆره‌كان‌و سه‌یری ده‌كه‌ن، ئه‌و كچه له شوێنی گورچيله‌كانی دوو گورچيله‌ی نوێ‌و تازه‌ی بۆ خولقاوه، كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆری پزیشكه‌كان‌و خانه‌واده‌ی كچه‌كه بوو.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه پزیشكه‌كان باس له ته‌ندروستی ته‌واوی ئه‌و دوو گورچيله ده‌كه‌ن‌و، دایكی كچه‌كه‌ش وێڕای ده‌بڕینی سه‌رسوڕمانی خۆی، به‌هه‌مان رۆژنامه‌ی ڕاگه‌یاندووه: كه كچه‌كه‌ی له‌و په‌ڕی ته‌ندروستی باش دایه‌و هیچ ئازارێكی پێوه نه‌ماوه‌و كه‌س هه‌ست ناكات ئه‌و كچه نه‌ساغ بوبێ.!
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باس كردووه، كه ئه‌و جۆره حاڵه‌ته رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نه‌و، كه‌م واده‌بێ كه‌سێك خاوه‌نی چوار گورچيله بێت.
|