یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەشداری پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی بەناونیشانی (شكۆی خێزان له‌ ديدگاى ئاين- ياسا – كۆمه‌ڵناسيدا -ئاڵنگارى و چاره‌سه‌ر) دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2023 : 22:10:32
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 28ی2ی2023 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەرێز د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆ سەلاحەددین و بەرێز د. ادریس قادر حمدامین راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و سپیكەری كۆنفڕانس پ.ى.د. عرفات كرم مصطفى ستونى و بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆو کەسایەتی ئەکادیمی و قوتابی زانکۆ لەشاری هەولێرو لە هوتێل دیدەمان کۆنفرانسێکی زانستی بەرێوەچوو.


کۆنفڕانسەکە بەناونیشانی (شكۆی خێزان له‌ ديدگاى ئاين- ياسا – كۆمه‌ڵناسيدا -ئاڵنگارى و چاره‌سه‌ر) لەلایەن سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يیوبى بۆ توێژينه‌وه‌و لێكۆلينه‌وه‌ ئيسلامييه‌كانی كۆلێژى زانسته ئيسلامييه‌كان له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دين– هه‌ولێر وەک پێنجەمین کۆنفرانس سازی کرد بوو.


لەم کۆنفرانسەدا سەرۆکی یەکێتی زانایانی وەک بەشداربووێکی کۆنفرانسە زانستیەکە باسی لە گرنگی گرنگی ناونیشانی کۆنفرانسەکە کردو ئاماژەی بە رۆڵی ئیسلام لە پاراستنی ئاسایشی خێزان و چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە خێزان پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە ئیسلامداو بەشێکی گرنگی فیقهی ئیسلامی لەچوارچێوەی دەقەکاندا بنەمای گرنگ و واقعی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی پێکهێنانی خێزان و دروستکردنی ئاشتەوایی خێزانی داڕشتووە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە بەشێکی تری قسەکانی باسی لە رۆلی زانایانی ئایینی لە گەیاندنی پەیامی ئیسلام پەیوەست بە هۆشیاری خێزانی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکان و پتەوکردنی بنەماکانی پەیوەندی نێوان تاکەکانی خێزان کردو بەشێکی ئەو هەنگاوانەشی باس کرد کە یەکێتی زانایان لەپێناو خزمەتی شکۆی خێزان لە ناو کۆمەڵگە لەگەڵ یاساو دادگاکانی هەرێم ناویەتی.


شایەنی باسە لەم کۆنفرانسە وێڕای پێشکەش کردنی چەند وتارێکی فەرمی، چەند پانێڵێکی پەیوەست بە ناونیشانی کۆنفرانسەکە بەرێوەچوون و باسیان لەکێشەو ئاڵنگارییە هەنووکەییەکانی خێزان کردو چەندین چارەسەریشیان لە چوارچێوەی ئایینی و زانستیەوە خستە ڕوو.