قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی كه پرسیاركرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌حوكمی زه‌ویه‌ك كه له كه‌سێك به‌كرێی گرتووه بۆ ماوه‌یه‌ك و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا مردووه و هیچ میراتگرێكی نییه..
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 22/11/2022 به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1. كرێگرتنی زه‌ویه‌كه به‌تاڵ بووه‌ته‌وه چونكه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بووه و تازه نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه كرێگره‌كه بۆی نییه به‌كاری بهێنێت ، یان بیفرۆشێت , یان خاوه‌نداری (تملیك) ی بكات.
2. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زه‌ویه‌كه خزمی دوری (ژوی اڵارحام) ی هه‌بێت ئه‌وا به‌میرات ده‌درێت به ئه‌وان.
3. ئه‌گه‌ر هیچ خزمێكی نه‌بوو و سه‌نه‌د یان تاپۆ یان عه‌قدی زه‌راعی هه‌بوو خاوه‌نداریه‌ته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه.
4.ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بوو پێویسته لێژنه‌یه‌ك له خه‌ڵكی پیاوماقوڵی ناوچه‌كه (أهل الحل والعقد) پێكبهێنرێت و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كار بهێنرێت وه‌ك: (قوتابخانه) یان (خه‌سته‌خانه)یان (پرد) یان (پرۆژه‌ی ئاو)ی له‌سه‌ر دروست بكرێت. وه‌ك ئیمامی غه‌زالی له‌م هاوشێوه‌ی ئه‌م بابه‌دا له (الفتاوی الغزالیه) فه‌توای پێداوه و شیخی زه‌بیدی له (پێشه‌كی شه‌رحی إحیا‌و علوم ا‌لدین) لێوه‌ی نه‌قل ده‌كات.
والله تعالی أعلم.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه أجمعین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
27/ ربیع اڵاخر/ 1444ه = 22/ 11/2022م = 1/سه‌رماوه‌ز / 2722ك.