یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
هێمن مەلول
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/09/2015 : 14:51:12
قه‌باره‌ی فۆنت
ناوه‌كانی خوا

ناوه‌كانی خوا

ئه‌ی خودای گه‌وره‌ خالقی هه‌مووان

ناوت پیرۆزه‌ له‌لای موسڵــــــمان

نه‌وه‌ونۆ ناوی بێـــــگه‌ردت هه‌یه‌

هه‌موو ته‌مـــــه‌نم قوربانی تۆیه‌

ناوت [الله‌] یه‌ تایبه‌ت به‌ خوایه‌

له‌ كه‌س نه‌بوه‌و كه‌سی لێنایه‌

ناوت [ره‌حمان]ه‌ و دڵسۆزی بۆمان

سوجده‌ت بۆ ئه‌به‌ین له‌گه‌ڵ موسڵمان

ناوت [ره‌حیم]ه‌ و ره‌حمانی بۆمان

هه‌رتۆ به‌خشنده‌ی له‌ هه‌موو كه‌سمان

ناوت [مالك]ه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات

پادشای هه‌موو مرۆڤ و ووڵات

ناوت [قودوس]ه‌ پاك و بێگه‌ردی

له‌كاتی خه‌مدا به‌ هانام كه‌وتی

ناوت [سه‌لام]ه‌ دووری له‌ مردن

تۆهانمان ئه‌ده‌ی له‌بۆ كاركردن

ناوت [مٶمین]ه‌ بێ‌ زوڵم و سته‌م

به‌س خۆت ئه‌زانی چییه‌ مه‌به‌ستم

تۆ [موهین]یشی چاودێری بۆمان

له‌گه‌ڵ هه‌مووانی رۆحمت به‌ قوربان

ناوت [عه‌زیز]ه‌ كه‌س نات به‌ زێنێت

كه‌س پێت ناوێرێ‌ كه‌س نات مرێنێت

ناوت [جبار]ه‌ چیت بوێ‌ ئه‌یكه‌یت

لێی په‌شیمان نیت ئه‌و كاره‌ی ئه‌یكه‌یت

[متكبر]ی به‌رزوو بڵندی

تۆ تاكه‌ خودای كه‌لام په‌سه‌ندی

ناوت [خالق]ه‌ درووستكه‌رمانی

خاوه‌نی ئه‌رزو هه‌موو ئاسمانی

ناوت [باریئ]ه‌ تۆ دروستكه‌ری

نه‌ك تۆ دروست بی له‌ خۆڵی به‌ری

[مصور]یشی تۆ وێنه‌ كێشی

له‌ هه‌ندێ‌ تاوان بۆمان ئه‌پۆشی

ناوت [غفار]ه‌ لێبورده‌ی بۆمان

له‌ كاتی تاوان هه‌ر تۆی هانامان

روومان له‌ تۆیه‌ دڵمان مه‌شكێنه‌

له‌ كاری تاوان بمان ڕه‌نجێنه‌

ناوت [قه‌هار]ه‌ خاوه‌نی قه‌هری

لێبورده‌ی بۆمان خۆت خاوه‌ن قه‌هری

ناوت [وه‌هاب]ه‌ به‌خشنده‌ی بۆمان

ته‌نیا تۆ خودای گه‌وره‌و ته‌نیامان

ناوت [رازیق]ه‌ تۆ رۆزی ده‌ری

بێ‌ جیاوازیه‌كه‌ت بێ‌ زوڵم و زۆری

ناوت [فه‌تاح]ه‌ حاكمی بۆمان

هه‌رتۆ دادوه‌ری خودای گه‌وره‌مان

ناوت [عه‌لیم]ه‌ تۆ زاناو دانای

عیلمت به‌خششه‌ بۆ هه‌موو دنیای

ناوت [قابض]ه‌ تۆ رۆح ده‌كێشی

مرۆڤ له‌م دونییا خۆت رای ئه‌كێشی

ناوت [باسط]ه‌ تۆ بوژێنه‌ری

یه‌ك خودا هه‌یه‌ به‌بێ‌ هاوه‌ڵی

ناوت [خافض]ه‌ بۆ سته‌م كاران

تۆڵه‌ ئه‌سێنی له ‌بێباوه‌ران

ناوت [رافع]ه‌ پله‌ به‌رز ئه‌كه‌ی

هه‌ركه‌س دووعاكا بۆی قبوڵ ئه‌كه‌ی

ناوت [موعیز]ه‌ پایه‌ ئه‌به‌خشی

دوعای خێر ئه‌كه‌ین كه‌ بمان به‌خشی

ناوت [موذیل]ه‌ بۆ هه‌ندێ‌ كه‌سان

پله‌ ئه‌سێنی له‌ زوڵم و زۆران

ناوت [سه‌میع]ه‌ گوێت له‌ هه‌مووانه‌

له‌و قسه‌و باسه‌ی كه‌كردوومانه‌

ناوت [به‌صیر]ه‌ هه‌موان ئه‌بینی

چ له‌كاتی خێر یاخود خراپی

ناوت [حه‌كه‌م]ه‌ عادل و دانای

دادوه‌ری بۆمان تۆ تاك و ته‌نیای

ناوت [اللطیف]ه‌ نه‌رم و نییانی

لێبورده‌ی بۆمان هانام بۆت هانی

ناوت [خه‌بیر]ه‌ خه‌بیری دنیای

لێمان ببوره‌ تۆ تاك و ته‌نیای

ناوت [حه‌لیم]ه‌ تۆ خۆراگری

به‌ گوناهی به‌ند قه‌درت ناگۆری

ناوت [عظیم]ه‌ گه‌وره‌و بڵندی

شایه‌نی سوجده‌و خاوه‌نی قه‌هری

ناوت [غه‌فور]ه‌ لێبورده‌ی بۆمان

تۆ داپۆشه‌ری بۆ گشت تاوانمان

ناوت [شه‌كور]ه‌ بۆ هه‌موو كه‌سان

چاكه‌ كه‌میش بێ‌ ئه‌ده‌ی پاداشتیان

ناوت [عه‌لیی]ه‌ به‌رزو بڵندی

یه‌ك خودایه‌ كه‌بێ‌ هاوبه‌شی

ناوت [كه‌بیر]ه‌ تۆ باڵاده‌ستی

له‌ سته‌م كاران تۆگه‌لێ‌ په‌ستی

ناوت [حافیض]ه‌ لێت وون نابێ‌ هیچ

ده‌لێمان خۆشبه‌ كردمان كاری هیچ

ناوت [موقیت]ه‌ بۆ سته‌مكاران

ئاگات له‌ خۆت بێ‌ ئه‌ی پیشه‌وه‌ران

ناوت [حه‌سیب]ه‌ ژماره‌ی خیرو شه‌ڕ

ئه‌كه‌ی پاداشتی كه‌سی داد په‌روه‌ر

ناوت [جه‌لیل]ه‌ خاوه‌نی رێزی

زۆر مهره‌بان و گه‌لێك ئه‌زیزی

ناوت [كه‌ریم]ه‌ رۆزی ده‌رمانی

كه‌لامه‌كه‌ی تۆش ده‌وای ده‌ردمانی

ناوت [ره‌قیب]ه‌ ئاگاو چاودێری

خراپه‌ نه‌كه‌ی ئاكای لێیه‌تی

ناوت [موجیب]ه‌ بۆ به‌نده‌ی هه‌ژار

ئه‌وه‌ی نه‌توانی بیكا خێرو كار

تۆ توانای ئه‌ده‌ی تاكو سه‌ركه‌وێ‌

بۆكاری چاكه‌ هه‌رگیز نه‌كه‌وێ‌

ناوت [واسیع]ه‌ خاوه‌نی سۆزی

له‌لای موسڵمان گه‌لێ‌ پیرۆزی

ناوت [حه‌كیم]ه‌ زاناو حاكمی

بۆ سته‌م لێكراو هه‌رتۆ حه‌كمی

ناوت [وه‌دود]ه‌ زۆر خۆشه‌ویستی

خاوه‌نی سۆزو به‌زه‌ی و هه‌ستی

ناوت [مه‌جید]ه‌ زۆر شكۆداری

قه‌ت تۆ ناخه‌وی دایمه‌ له‌كاری

ناوت [باعث]ه‌ بۆ رۆژی دوای

باوه‌ری پێكه‌ هه‌تاكو ماوی

ناوا [شه‌هید]ه‌ ئاگات لێمانه‌

شه‌هاده‌ بێنه‌ ئا به‌م زوبانه‌

ناوی تۆ [حه‌ق]ه‌ حه‌زت له‌ راسته‌

ناهه‌قیت له‌لا گه‌لێ‌ ناراسته‌

ناوت [وه‌كیل]ه‌ كه‌فیلی مرۆڤ

بۆ ئه‌و كاران ئه‌یكا خۆی مرۆڤ

ناوت [قه‌وی]ه‌ به‌هیزو توانای

خودا تۆ تاكی هی هه‌موودونیای

ناوت [مه‌تین]ه‌ هه‌رگیز نانه‌وی

هه‌میشه‌ زیندوی هه‌رگیز ناخه‌وی

ناوت [والی]ه‌ سه‌رپه‌رشیاری

هه‌ركه‌س بیكاخیر تۆ ئه‌یكه‌ی دیاری

ناوت [حه‌مید]ه‌ بۆ موسڵمانان

شوكری خوداكه‌ له‌هه‌موو حاڵان

ناوت [موحصی]ه‌ تۆ ژمیریاری

جێگه‌ی كافران دۆزه‌خه‌ دیاری

ناوت [مبدئ]ه‌ دروستكه‌رمانی

هه‌رتۆ پادشای ئه‌رزو ئاسمانی

ناوت [موعید]ه‌ له‌رۆژی دوای

مردوو زیند ئه‌كه‌ی تاكو كۆتای

پرسیار ئه‌كه‌ی لێی هی ئه‌و كارانه‌

كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێهێنانه‌

جا ئه‌و كارانه‌ت پربێت له‌ إیحسان

یاخودگوناهـ و كرده‌وه‌ی نوقسان

خوا بریار ئه‌دات مه‌نزڵگه‌ت كوێیه‌

به‌هه‌شته‌ یاخود شین و ڕۆڕۆ یه‌

ناوت [موحیی]ه‌ ژیان ئه‌به‌خشی

[مومیتی] واتا رۆحیش ئه‌كێشی

هه‌موومان ئه‌مرین شایه‌نی خاكین

موژده‌ موسڵمان لای خودا پاكین

ناوی تۆ [حه‌یه‌] واته‌ قه‌ت نامری َ

به‌رامبه‌ر به‌نده‌ی هه‌رگیز ناگۆڕێ‌

خوای گه‌وره‌ی ئێمه‌ هه‌ ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌

قه‌ت هه‌ژارنابێ‌ واته‌ [واجید]ه‌

خاوه‌نی سه‌رجه‌م بونه‌وه‌رانه‌

واتای [ماجد]ه‌ ئه‌میش بزانه‌

ناوی [واحید]ه‌ تاكو ته‌نیایه‌

هاوه‌ڵی نیه‌ هه‌رخۆی خودایه‌

ناوت [صمد]ه‌ پێویستمان پێته‌

ڕۆحم فیدات بێ‌ ملم له‌ڕێته‌

ناوت [قادر]ه‌ به‌ده‌سه‌لاتی

چیت بوێ‌ ئه‌یكه‌یت خوێنم خه‌ڵاتی

ناوی [مقته‌د‌ر] هه‌رمانای ئه‌مه‌

به‌ده‌سه‌ڵات و گه‌لێك به‌ڕه‌حمه‌

ناوت [موقده‌م]ه‌ یارمه‌تی ده‌ری

ڕزگارمان ئه‌كه‌ی له‌ ده‌رده‌ سه‌ری

[مؤخر]یشی هه‌ربه‌ده‌ست تۆیه‌

واتای دواخستن له‌هه‌موو جێیه‌

ناوت [أول]ه‌ تۆ یه‌كه‌م كه‌سی

پێش تۆ كه‌س نه‌بوو واته‌ بێكه‌سی

ناوت [ئاخر]ه‌ تۆ ئاخیر كه‌سی

قه‌ت له‌ناوناچی بێ‌ خزم و كه‌سی

ناوت [ظاهیر]ه‌ خوادیاره‌و هه‌یه‌

به‌ڵگه‌ش مرۆڤه‌ له‌هه‌موو جێیه‌

وه‌ [باطن]یشی نادیاری لێمان

به‌ قوربات بم ئاگات بێ‌ لێمان

خودای میهره‌بان به‌سۆزو ره‌حم

ته‌نیا كه‌سێكی كه‌ ئه‌په‌رستم

ده‌رگای به‌هه‌شتم به‌روو كه‌ره‌وه‌

خه‌م و په‌ژاره‌م له‌ بیر به‌ره‌وه‌

ناوت [والی]ه‌ سه‌رپه‌رشتیاری

ئاگات لێمانه‌ لاته‌ زانیاری

[موته‌عال]یشی به‌رزو بڵندی

هیچ خوای تر نییه‌ بێ‌ خوداوه‌ندی

ناویشت [به‌ر]ه‌ گه‌لێك به‌سۆزی

له‌لای موسڵمان گه‌لێك ئه‌زیزی

ئه‌ی خودای هه‌مووان ره‌حمان لێَكه‌

به‌هه‌شت به‌نسیب هه‌موومان بكه‌

[ته‌واب] و [عه‌فوش] یه‌ك مانای هه‌یه‌

واتای لێبورد و ته‌وبه‌و لیقایه‌

ناوت [مونته‌قیم] تۆله‌ سێنه‌ری

مافی هه‌ژارو نه‌دار وه‌رئه‌گری

ناوت [ره‌ئوف]ه‌ زۆر میهره‌بانی

گشت خزم و دۆستم بێ‌ به‌قوربانی

[مالك و مولكیش] پاشای گه‌ردوونه‌

ده‌سه‌لات داری إنسان و جنه‌

ناوت [إكرامه‌] پاشان [زولجه‌لال]

شكۆی تۆ به‌رزه‌ قه‌شه‌نگ و جه‌مال

ناوت [موقسیط]ه‌ تۆ وه‌ری ئه‌گری

مه‌زڵوم هه‌ركه‌س بێ‌ هه‌قی وه‌ر ئه‌گری

ناوت [جامع]ه‌ بۆ ڕۆژی دوایی

تۆكۆكه‌ره‌وه‌ی  گشت به‌نده‌كانی

ناوت [غنی]ه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی

ئه‌ی خودای گه‌وره‌ گه‌لێ‌ بڵندی

تۆ [موغنی]شی بۆ هه‌موو كه‌سێ‌

مولك ئه‌به‌خشێ‌ به‌گشت مه‌به‌سێ‌

تۆ [مانع]یشی واته‌ به‌ره‌به‌ستی

ناهێڵت تاوان بێت به‌ سه‌ربه‌ستی

ناویشت [ضاره] بۆ كافره‌كان

زیان ئه‌به‌خشی به‌خۆی و موڵكیان

ناوت [نافع]ه‌ سود به‌خشی بۆمان

تۆ بێ‌ هاوه‌ڵی خودای گه‌وره‌مان

ناویشت [نور]ه‌ واته‌ رووناكی

من ئه‌تپه‌رستم زۆر زۆر به‌پاكی

رێپشانده‌ری بۆ به‌نده‌كانت

ناوت [هادیی]ه‌ خوای خوایه‌كانیت

ناوت [به‌دیع]ه‌ تۆ دروستكه‌ری

ئاده‌م دروست بوو له‌خۆڵی به‌ری

[باقی]شی واته‌ نه‌مرو بڵندی

[واریث]ی واته‌ خۆت خوداوه‌ندی

ناوت [ره‌شید]ه‌ رێنوین كه‌ری

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ دروست كه‌ری

ئه‌ی خودای گه‌وره‌ تۆ [صه‌بور]یشی

به‌ سه‌بری له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشی

ئه‌ی خودای گه‌وره‌ ره‌حمان و ره‌حیم

لێمان ببوره‌ نه‌مان كه‌ی جه‌حیم

سه‌رله‌نوێ‌ خوایه‌ تاوانمان زۆره‌

هه‌رچه‌نده‌ ژییان گشتی ناسۆره‌

تۆ ڕه‌حمانی خوا ده‌ لێمان خۆشبه‌

 

به‌ره‌و به‌هه‌شتی ئه‌و دنیاتم به‌