یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شێخ جمال كورێمەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی مەراسیمێکی یادەوەری ساز دەکات    *****    *****   ماددە هۆشبەرەکان چەکێکی تر بۆ لەناو بردنی مرۆڤایەتی    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ئەحمەد باب رسول یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات و کۆمەڵێک قورئان  بەدیاری پێشکەش دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی دیوانی وەقفی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەید اسماعیل سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی وەفقی سووننی عیراق دەکات   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/11/2022 : 23:16:28
قه‌باره‌ی فۆنت
په‌ناگه‌ی ئارام

په‌ناگه‌ی ئارام

 

ئاماده‌كردنی: رێكخراوی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر

وه‌رگێرانی: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی

 

شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام پارێزگاری له‌ خوێن وماڵ و ئابڕووی تاكی موسڵمان ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی حه‌ڕامكردنی كوشتن و دزی و داوێنپیسی و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن، سزای توندی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌ داناوه‌، بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌های پاكی و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه‌.

هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، سزای توندی بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵكی داناوه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَاداً أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ) [المائدة: ٣٣]

بێگومان ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌هۆی تۆقاندن  -ئیڕهاب- ـه‌وه‌ ده‌یچێژێ‌؛ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ هه‌موو بیرمه‌ندان یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بكات بۆ له‌ناوبردن و قه‌ڵاچۆكردنی.

روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر؛ به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی و په‌یوه‌ست به‌ ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه‌ بێت، بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی، چونكه‌ زیانه‌كانی فره‌ لایه‌ن بووه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو مرۆڤایه‌تی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و جیاوازی له‌نێوان هیچ یه‌كێك له‌ ئاییه‌نه‌كان، یان وڵاته‌كان، یانیش ره‌گه‌زه‌كاندا دا ناكات.

له‌وانه‌یه‌ رێكار و شێوازه‌كانی راوه‌ستان به‌ره‌و ڕووی ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌، به‌ گوێره‌ی توانا و ده‌سته‌ڵاتیان بگۆڕدرێ، بۆ نموونه‌: زانایان و وتارخوێنان له‌ رێگه‌ی باسكردنی حوكمی شه‌رعی ئه‌م تاوانه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسڵمانان له‌و جه‌نگه‌ هزریه‌ی روبه‌روویان بۆته‌وه‌ بێنه‌ مه‌یدان و به‌م شێوه‌یه‌ هه‌مووان به‌رچاویان رۆشن بێت و به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن.

ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ زیاتر ئه‌ركی ئه‌م روبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ قوڕستر ده‌كات، ئه‌وه‌ یه‌ كه‌ چاوپۆشیان لێبكرێ، یان به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌ هه‌ندێك وڵات، یان له‌ لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تی پارێزگاریان لێبكرێ و په‌ناگه‌ی ئارامیان بۆ دابین بكرێ، به‌هۆیه‌وه‌ بتوانن درێژه‌ به‌ تاوانه‌ تیرۆرستیه‌ قێزه‌ونه‌كانیان بده‌ن له‌ دژی مرۆڤایه‌تی.

بێگومان ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش داڵده‌دانی تیرۆرستانی به‌ یه‌كێك له‌ گوناهه‌ هه‌ره‌گه‌وره‌كان هه‌ژماركردووه‌، چونكه‌ ئه‌م كاولكاری و كۆكوژیه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن، خودی ئه‌و خراپه‌كاری و سنووربه‌زێنیه‌یه‌ كه‌ ئیسلام رێگری لێده‌كا و فه‌رمانیشیكردووه‌ كه‌ جه‌نگیان له‌ دژبكرێ تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سهه‌ڵده‌گرن له‌ ئازاردانی هاوڵاتیان، كه‌ ئه‌مان ئه‌م كاره‌ی خۆیان به‌ جیهاد ناوده‌به‌ن، بۆ چاوبه‌ستن و خۆڵكردنه‌ چاوی خه‌ڵكی ساده‌ و بێئاگا.

خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ‌: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) المائدة: ٢.  پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (من أعان على قتل مسلم ولو بشطر كلمة، لقي الله وهو مكتوب بين عينيه: آيس من رحمة الله). رواه ابن ماجه.

هه‌روه‌ها له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: (من آوَى مُحْدِثًا، فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ، لَا يَقْبَلُ اللهُ مِنْهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ صَرْفًا، وَلَا عَدْلًا. رواه البخاري ومسلم.

ئیمامی نه‌وه‌وی -ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ‌: قاضی عه‌یاض ده‌رباره‌ی واتای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ فه‌رمویه‌تی: مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك تاوانێك بكات، یان داڵده‌ی تاوانبارێك بدات و بیپارێزێت. كه‌ ده‌شفه‌رموێت: (فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللهِ)) ئاگاداركردنه‌وه‌و سزایێكی به‌هێزه‌ و به‌ڵگه‌شه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م تاوانه‌ له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كانه‌.

پێشه‌وا –ابن حجر الهیتمی- ره‌حمه‌تی خوای لێبێت، هه‌ر له‌م باره‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: (گوناهی سێسه‌د و په‌نجا و یه‌كه‌م له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان؛ بریتیه‌ له‌: داڵده‌دانی تاوانباران و شاردنه‌وه‌یانه‌ له‌ ده‌ست و چاوی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ حوكمی شه‌رعییان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن..).

كه‌واته‌ بۆمان روون بووه‌وه‌؛ تاك به‌ تاكی كۆمه‌ڵگه‌ و تێكڕای پێكهاته‌ و داموده‌زگاكانی، به‌رپرسن له‌ روبه‌روبه‌روبوونه‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانبار و سنووربه‌زێنانه‌، هه‌ریه‌كێك به‌ گوێره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی، چونكه‌ ئیسلام فه‌رمانی ده‌ركردووه‌، كه‌ ده‌بێ ده‌ستی سته‌مكار بگیرێ و نه‌هێڵرێت سته‌م بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم- له‌وه‌ ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێ چاوپۆشی تاوانباران بكرێت، ئه‌گینا تووشی سزای خوایی ده‌بن و كه‌شی تاوان و خراپه‌كاریش ته‌شه‌نه‌ ده‌كات،ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم-: («إِنَّ النَّاسَ إِذَا رَأَوْا الظَّالِمَ فَلَمْ يَأْخُذُوا عَلَى يَدَيْهِ، أَوْشَكَ أَنْ يَعُمَّهُمُ اللهُ بِعِقَابِهِ)» أخرجه الإمام أحمد وأبو داود والترمذي وصححه.