یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2024 : 23:00:33
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان هەلێکە بۆ گۆڕانکاری

خودای گەورە دەفەرموێ: (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَیۡكُمُ ٱلصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِینَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ)، (البقرة :١٨٣)، هەروەها خۆشەویستمان صلّى الله عليه وسلّم  دەفەرموێ : (مَن صَامَ رَمَضانَ، إِيْمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)، (مسلم:٧٦٠).

لەبەردەم مانگێکی زۆر مەزن و پیرۆزداین، کە مانگی ڕەمەزانە، کە هەلێکی ساڵانەیە بۆ موسڵمانان بۆ کەسێک بیهەوێ گۆڕانکاری لەژیانیدا بکات و ڕێبازی پیاوچاکان بگرێتەبەر ، کە ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕۆژوو. ڕۆژوو مرۆڤ بەرەو گۆڕانکاری و ڕاستکردنەوەی هەڵسوکەوت هەڵدەنێ، بە خۆ گرتنەوە لە گوناه و تاوان ، ئەمەش بەو گۆڕانکارييە دەبێت کە لەژیانی ڕۆژوەواندا ڕودەدات .

یەکەم: ئاشتبونەوە لەگەڵ خەڵک و خوادا:

ڕۆژوو باشترین ئامرازە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانمان لەگەڵ خودا و لەگەڵ خەڵکیش .

1- پەیوەندیمان لەگەڵ خودای گەورەدا: ڕۆژوو پەیوەندیمان بەهێزدەکا لەگەڵ خودای گەورە ، هەروەها ئەو کەشە ڕۆحیەی کە لە ڕەمەزاندا هەیە هاوکارە بۆ گۆڕانکاری ، لەکاتێک کەشێکی لەبار دەڕەخسێ کە هاوکاریی موسڵمانە بۆ دەستپێکردن بەگۆڕانکاری و پەرەپێدانی خود و پەرەپێدانی پەیوەندی ئیلاهی کە بنەماو بنچینەی ژیانە و کڕۆکی ئیمانە ، ئەگەر ئەم پەیوەندییە ڕاست و دروست نەبێ ئەوا هەموو کردارەکانمان بێهودە دەردەچێ ، هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ: (وَقَدِمۡنَاۤ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنۡ عَمَلࣲ فَجَعَلۡنَـٰهُ هَبَاۤءࣰ مَّنثُورًا)، (الفرقان:٢٣)، بۆیە مرۆڤی ژیر هەموو توانایەکی دەخاتە گەڕ بۆ چاککردنەوەی پەیوەندی نێوان خۆی و خودای گەورە و گەڕانەوە بۆ ڕێنمونی خودا. لەکاتێک خودای گەورە هەموو نیعمەتێکی بەسەردا باراندوە ، هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ : (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلۡإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِیمِ)، (الانفطار:٦).

2- پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا: پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا مەعدەن و ڕاستی ئیمانی مرۆڤەکان دەردەخا، چونکە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەوەی دەیڵێی و ئەوەی ئەنجامیدەدەی، لەوەی بەرژەوەندییەکانمان چ دەخوازن و نەفسمان چیدەوێ، پێویستە لەسەر مرۆڤی موسڵمان ئەم مانگە بکاتە مانگی ئاشتەوایی لەگەڵ خەڵکیدا، خۆی لە هەڵەکانی خەڵکی بە مەزنتر بزانێ و لێبوردە بێ و خۆ بەزل نەزانێ، هەروەک پێغەمبەرمان صلّى الله عليه وسلّم دەفەرموێ : (ما نَقَصَتْ صَدَقةٌ مِن مالٍ، وما زادَ اللَّهُ عَبْدًا بعَفْوٍ إلَّا عِزًّا، وما تَواضَعَ أحَدٌ للَّهِ إلَّا رَفَعَهُ اللَّهُ)، (مسلم:٢٥٨٨)، وە پێویستە دروشمی مرۆڤی موسڵمانی ڕۆژوەوان بریتیبێ لە : (اللَّهُمَّ إِنِّي صَائِمٌ).

دووەم: گۆڕانکاری لە ناخدا:

گۆڕانکاری بەرزترین و جوانترین داواکاری و باشترین ڕێگایە ، هەموان حەزیان بە گۆڕانکارییە  بەڵام چۆن گۆڕانکاری بکەین ؟.

خۆشەویستمان صلّى الله عليه وسلّم  ئاگادارمان دەکاتەوە و دەفەرموێ : (مَن لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ والعَمَلَ به والجَهْلَ، فليسَ لِلَّهِ حاجَةٌ أنْ يَدَعَ طَعامَهُ وشَرابَهُ)، (البخاري:٦٠٥٧)، ئەوەی لەم فەرمودەیەدا هاتوە ئەو ڕۆژوەی کە خودا وەریدەگرێ بریتیە لە ڕۆژوویەک کە خاوەنەکەی قەدەغە بکا لە ئازاردانی خەڵکی و زوڵم و خواردنی ماف و ماڵی خەڵکی و درۆ و دووزمانی و بوختان کردن .

یەکەم: گۆڕانکاریکردن لە چۆنیەتی مامەڵە کردنمان لەگەڵ خانەوادە و خزم و خەڵکی بە گشتی بە ئاراستەیەکی باشتر.

دووەم: نزیکبونەوەمان لە خودا، لە ڕێگای :

1- چاکەکاری لەگەڵ خەڵکیدا، وە دەرکردنی زەکات و سەدەقە و دابەشکردنیان بەسەر هەژار و کەسی شیاو.

2- بەرزنەکردنی نرخی کاڵاو کەلوپەل و خۆراک و پێداویستییەکانی خەڵکی ، بەڵکو دابەزاندنی نرخەکان و ڕازیبوون بە قازانجێکی کەم .

3- قۆستنەوەی کەشی ڕەمەزان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان.