یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2023 : 17:28:24
قه‌باره‌ی فۆنت
لەساڵیادی کۆچی دواییدا مەلا سەعید مەلا وەیسی هێمای پاکی و خواناسی و مرۆڤدۆستی

 

مەریوان عەلی


٢٦سال بەرلەئێستا لەبەرەبەیانێکی زوو کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانی وکۆمەلایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا سەعید مەلا وەیسی گرتکی کۆچی دوایی کرد.

مامۆستای رەحمەتی هێمای پاکی و خواناسی و مرۆڤدۆستی و نەرمونیانی و تەوازوع و بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی بوو. بۆیه کۆچی دواییی هەرگیز له بیر ناکرێت و یادی ھەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوه. ھەرلەم روانگەیەوە بەپێویستم زانی ھەلوەستەێکی کورت لەسەرچەندلایەنێکی ژیاننامەکەی بکەم ...

خوالێخۆشبوو لە ساڵی (١٩٣٧) لە گوندی گرتکی دوڵی روستی لەقەزای چۆمان لە بنەماڵەی زانای گەورەو ناوداری کورد مەلاموحەممەدی (ئیبنو ئادەم ) لەدایک بووە ، سەرەتای منداڵی لە گوندەکەی بەسەر بردوەو دواتر بنەماڵەکەیان لەسالی (١٩٧٠ تا ١٩٧٥) ڕووی لە ناحیەی (گەلالە) کردووە ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە، ئینجا وەک خەڵکی ئەو سەردەم لە سالی (١٩٧٥ تا ١٩٧٩) کەوتۆتە بەر هێرشی دڕندانەی ڕاگواستن و لە ناوچەی (الشامیە)ی سەر بە پارێزگای نەجەف لە باشووری عیراق نیشتەجێ بوونەتەوە لەژێر مانەوەی ئیجباری ( الأقامة الجبریة )دا بوو کە ئەوکات رژێمی بەعس ئەم بڕیارەی دژ بە شۆرشگێرانی گەلەکەمان دەرکردبوو، مامۆستا لەکاتی مانەوەی لەم ناوچەیە وەك پیشەی بنەماڵەکەی خەریکی ئامۆژگاری و کاری مەلایەتی بووە بەڵام دوایی کۆچی دوایی مەلا وەیسی گرتکی باوکی و لەسالی ١٩٧٩ دوایی هەولدانێکی زۆر توانرا مامۆستا لە دێی (نهر الأسود)ی سەر بە قەزای خالص لە پارێزگای بەعقوبە بگوازرێتەوە بۆ ناحیەی دیانای قەزای سۆران دوای نیشتەجێ بوونی لەم شارۆچکەیە ئەبێتە پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی دیانا، 

مامۆستای خوالێخۆشبوو هەر لە گوندەکەی (گرتک) لە خزمەت باوکی دەستی بە خوێندن کردووە، تالە ساڵی (١٩٦٨) لای باوکی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، 

خوالێخۆشبوو جێگای رێز و خۆشەویستی خەلك بووە هەموو کەسێک حەزی لە ئاشنایەتی و دۆستایەتی دەکرد، هەردەم تەنانەت لەکاتە ناخۆش و رۆژگاری سەختی ئابوریشدا دا مالەکەی شوێنی هەژاران و بێنەوایان بووە، مرۆڤێکی ڕاستگۆ و حەق بێژ بووە هیچ کات سڵی نەکردووە لە داکۆکی کردن لە ووتنی راستیدا ، خاوەن بڕوا و یەقینێکی پتەو بەهێز بوو، و هەمیشە لەھانای خەلکی هەژار کەم دەرامەت هاتووە هەر کەسێک لە کاتی تەنگانەداھانای بۆبردبا بە هاواری دەهات و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکرد ، زۆر مێوان دۆست بووە هەردەم مەجلیسی ئاوەدان بووە.

رەحمەتی وتاربێژێکی رەوان بووە و هەر کەسێک جارێک گوێ بیستی ئامۆژگاریەکانی بووبا سوود و بەهرەی زۆری لێ وەردەگرد و لەبواری تەفسیری قورئانی پیرۆز و شەریعەتی ئیسلام و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا شارەزایێکی کەم وێنەی هەبوو و لە هەمان کاتیشدا ڕەوشتی هەلقوڵاوی سوننەتی حەزرەتی پێغەمبەر (د.خ) بووە. 

رۆلێکی کاریگەری هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کێشە کۆمەلایەتیەکان و کێشەی خوێنداری گەورە لەسەر دەستی ئەو بە کۆتا هاتووە مامۆستای خوالێخۆشبوو لەگەڵ سەرقالی وەزع و ئامۆژگاری موسلمانان و پیشەی بنەماڵەکەیان هیچ کات لایەنی تەدریسی فەرامۆش نەکردوور بۆیە چەندین قوتابی و فەقێ لەسەردەمی جیاجیادا بۆ فێربوونی زانست و زانیاری روویان دەکرد ترس و تۆقاندنی ڕژێمی بەعس نەیتوانی ڕێگە لە تەدریس بگرێت لە نێوان سالی (١٩٨١) تا سالی (١٩٨٦) کۆمەڵە قوتابیەکی بەتوانا لە مزگەوتی گەورەیی دیانا لە خزمەت مامۆستا خەریکی تەدریس و دەرس خوێندن بوون ، تەنانەت ئاواتی بوو بتوانێت قوتابخانەکەیەکی ئاینی بکاتەوە ، ئەم ئاواتەی هاتە دی کاتێک حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی هەستا بە دامەزراندنی چەندین قوتابخانەی ئایینی لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان ، کە لەسەر داواکاری و پێشنیاری مامۆستای رەحمەتی لە سالی (١٩٩٢) بۆ یەکەمین جار قوتابخانەی ئاینی لە سۆران کرایەوە کە دواتر لەساڵی (١٩٩٨) ناوزەندکرا بە دواناوەندی ئیبنو ئادەمی ئیسلامی ئەوەی شایەنی وتنە ئەم قوتابخانەیە رۆلێکی گرنگی بینی لە پێگەیاندنی چەندین قوتابی و مامۆستای لێهاتوو کە ئێستا لە سەکۆی مینبەرەکان و هۆبەی قوتابخانەکان و دەزگا ئیداریەکان جێ پەنچەیان دیارەو خزمەتی دیار و بەرچاویان پێشکەش بە دەڤەری سۆران بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی دەکەن.

لە بواری نەتەویش مامۆستای خوالێخۆشبوو رۆلێکی دیار و کاراوکاریگەری ھەبوولە هـۆشیارکـردنەوەی گەلەکەی ، بەوپێیەی لەبنەمالەێکی نیشتیمان پەروەرچاوی ھەلێناوەئەمەش کاریگەری لەسەرکەسایەتی مامۆستادروستکددبووبۆیەھەمیشەوەک مەلاێکی نیشتیمان پەروەرودلسۆزی کوردستان بەدیاردەکەوت ،بەجۆرێک لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی رژێمی بەعس مامۆستای خوالێخۆشبوو بەشێوەیەکی دیارو بەرچاو دژ بە ئازار و ئەشکەنجەی گەلەکەی وەستاو لەوتارەکانی رۆژانی هەینی لە مزگەوتی گەورەی دیانا هانی گەنج و لاوانی ئەدا بۆ مقاوەمەت و راوەستان دژ بە زولم و ستەمی بەعس هەر بۆیەش لەسەر هەلوەستە نەتەوەیەکانی چەندین جار روو بەرووی لێ پرسینەوە بووە لە لایەن دەزگا سیخوریەکانی رژێمی بەعسەوە، لە راپەرینی خەلکی کوردستان ، یەکەم بانگەوازی راپەرین دژبەدامودەزگاکانی حکومەت بەعس لە مزگەوتی گەورەی دیانا بەرز کرایەوە ،وێرای ئەوەی رۆلێکی بەرچاوی هەبووە لە رێکخستن و بەستنی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هەر لە کۆنگرەی یەکەمیشدا بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن و بەرپرسی لێژنەی کاروباری قوتابیانی ئاینی دەرچووەو رۆلێکی کارامە و لێهاتووی هەبوو لە بەرەو پێش بردنی ئەم رێکخراوە هەتا لە دوایی راپەرین دووبارە رۆلی دیاری هەبووە لەسەر لەنوێ رێکخستنەوەی یەکێتی زانایان و بەستنی هەردوو کۆنگرەی دووەم و سێیەمی ئەم رێکخراوە لەهەردوو کۆنگرەکەش بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن هەلبژێراوە، و لە ١٩٩٤/٤/١٠ بە هەول و کۆشیشی مامۆستای رەحمەتی توانرا لقێکی ئەم رێکخراوە لە شاری سۆران بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی مامۆستایانی ئایینی بکات لەم دەڤەرەکە، هەر لەبەر لێهاتووی مامۆستای خوالێخۆشبوو لە مانگی ئەیلولی ١٩٩٦ سەرۆکایەتی ئەم رێکخراوەشی پێ ئەسپێردرێت،

مامۆستای خوا لێخۆشبوو دوای تەمەنێکی پرلەشانازی لەرێکەوتی (١٩٩٧/٣/١٣) لەدوای بە ئەنجام گەیاندنی نوێژی بەیانی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت ولەرێورەسمێکی جەماوەری شکۆدارلەگۆرستانی بەرگوان لەشارۆچکەی دیانالەتەک گۆری باوکی مەلاوەیسی بەخاک سپێردرا...

لەرۆژی یەکەمی پرسەکەی سەرۆک مسعودبارزانی ئامادەبوولەووتەێکی دالەدەستدانی مامۆستای بەخەسارەتێکی گەورەی دانا...

شایەنی باسەمامۆستای رەحمەت لەدوای خۆیدا چەندرۆلەێکی جێھێشتوەکەھەریەکەیان لەبوارێکداخزمەت دەکەن 

روحی مامۆستامەلاسەعید ھمیشەشاد ،گۆری پرنوور،یادی بەخێر