یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/02/2024 : 20:05:59
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەمشەو شەوی ئیسراو میعراجە بەرزوو پیرۆزبێت ساڵ وەگەڕی شەوی ئیسراو میعراج

[(الإِسْراء وَالْمِعْراج) شەوڕۆيی پێكردن و سەركەوتنى پێغەمبەر ﷺَ بۆ ئاسمانەكان ]

(اَلإسْراء) : شەوڕۆيی پێكردنى پێغەمبەر ﷺَ لە (مَكَّة)ى پيرۆزەوە بۆ (الْمَسْجِد اْلأَقْصَى) –لە (فَلَسْطِين)- لە بەشێكى شەوێدا.

(الْمِعْراج) : سەركەوتنى پێغەمبەر ﷺَ لە (اَلْمَسْجِد اْلأَقْصَى)وە بۆ سەرەوەى هەر حەفت ئاسمانەكان لە هەمان شەوەكەى شەوڕۆییدا.

ئەم (مُعْجِزَة) گەورەيە بە گيان و جەستەى پێغەمبەر ﷺَ بوو و خەون نەبو ، لە شەوى هەينى (27) بيست و حەفتى مانگى (رَجَب)، ساڵى دوانزەى پێغەمبەرايەتى ، واتە : ساڵێك پێش كۆچكردنى ڕووى دا.

جا بزانە : (اَلإسْراء) بەڵگەى قوڕئان و حەديس و (إجماع)ى لە سەرە ، بۆيێ هەر كەسێك باوەڕى بە (اَلإسْراء) نەبێ ، ئەوە كافر دەبێ ، بەڵام (اَلْمِعْراج) بەڵگەى حەديسى (صحيح) لە سەرە ، بۆيێ هەركەسێك باوەڕى بە (اَلْمِعْراج) نەبێ ، ئەوە كافر نابێ ، بەڵكو (فاسق) دەبێ . بڕوانە (السيرة الحلبية) ب(1) ل(515) و(تحفة المريد على جوهرة التوحيد) ل(76).

خواى گەورە دەفەرموێ : [سُبْحَانَ الَّذِى أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ اْلأَقْصَى الَّذِى بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] الإسراء: 1، پاك و بێ عەيبى بۆ ئەو خوايەى شەوڕۆيى كرد بە بەندەى خۆى- مُحَمَّدﷺَ - لە بەشێكى شەوێكدا لە (اَلْمَسْجِد الْحَرام)وە لە (مَكَّة)ى پيرۆز بۆ (اَلْمَسْجِد الأَقْصى) (بَيْت الْمُقَدَّس) لە (فَلَسْطِين)، ئەو (بَيْت الْمُقَدَّسَ)ى پيت و بەرەكەتمان كردۆتە دەورەى، ئەو شەوڕۆييە بۆ ئەوە بوو هەندێك لە بەڵگەكانى تواناى خۆمان نيشانى پێغەمبەر ﷺَ بدەين، بەڕاستى خواى گەورە بيسەر و بينەرە.

لە دواى مردنى (أَبُو طالِب)و وەفاتى حەزرەتى (خَدِيجَة)و-رضى الله عنها- سوكايەتى پێكردنى دانيشتووانى (طائِف)ـو موسوڵمانبوونى بەشێكى ترى دانيشتووانى سەر زەمين : لە ئادەميزاد و جنۆكە ، خواى گەورە ويستى گەشتێك بە پێغەمبەر ﷺَ بكا بۆ (اَلْمَسْجِد اْلأَقْصى)و لەوێشەوە بۆ ئاسمانەكان، لەوێشەوە بۆ ئەو شوێنەى تەنها خوا بەخۆى دەيزانێ ، تاكو بە ديتنى زاتى خودا و بە ديتنى (مَلائِكَة)و پێغەمبەران و –عليهم الصلاة والسلام-بە ديتنى بەهەشت و جەهەننەم و چەند شتێكى تر شاد ببێ ، ئەم گەشتەش ببێتە نيشانەى ئەوەى كە (مُحَمَّد)ﷺَ پێغەمبەری هەردوو مزگەوتەكانە و ميراتگر و ئيمامى هەموو پێغەمبەرانەو–عليهم الصلاة والسلام-پێغەمبەرايەتيەكەى گشتیيەو تا ئاخيرى زەمانە ، بۆيێ ئەم گەشتەش دەبێتە ڕێخۆشكردنێك بۆ قۆناغێكى تری بانگەوازیى ئيسلام كە هەر لە ئێستاوە پێغەمبەر ﷺَ ئامادەكاریى بۆ دەكا.

جا ئەم (مُعْجِزَة) گەورەيە لە (البخاري)و (مسلم)و كتێبەكانى ترى (حَدِيث)و (سِيرَة)دا بە (رِوايَة)ى جۆراوجۆر هاتووە ، ئێمەش لە هەمووانيان كورتە باسێك پێك دێنين:

شەوێك پێغەمبەر ﷺَ لە لاى (بَيْت)=(كَعْبَة) پاڵى دابۆوە ، حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام هاتە لاى، لە بنەوەى گەردەنى تا بنەوەى زگى لەتى كرد، ئينجا دڵى پێغەمبەری ﷺَ دەرهێنا و لە ناو تەشتێكى زێڕدا بە ئاوى (زَمْزَم) دڵەكەى شوشت و پڕى كرد لە ئيمان و حيكمەت، ئينجا لت شوێنى خۆى دايناوە ، ئينجا وڵاغێكيان بۆ پێغەمبەر ﷺَ هێنا–كە ناوى (الْبُراق)=بۆڕاق بوو، پێش پێغەمبەر ﷺَ پێغەمبەرەكانى تر عليهم الصلاة والسلام سوارى پشتى دەبون، هەر شاقاوێكى ئەم بۆڕاقە بە قەد بينينى چاوەكەيەتى.

ئينجا پێغەمبەر ﷺَ لە سەر پشتى بۆڕاق سوار بوو و لەگەڵ حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام هاتنە(بَيْت الْمُقَدَّس)= (الْمَسْجِد الأَقْصَى) لە (فَلَسْطِين)، جا لەوێ بۆڕاقى لە ئاڵقەى دەرگەى (الْمَسْجِد الأَقْصَى) بەستەوەو چونە ناو مزگەوت و هەر يەكەو دوو ڕەكعەت نوێژيان كرد، جا بە ماوەيەكى كەم پێغەمبەران–عليهم الصلاة والسلام-لەوێ كۆبونەوەو بۆ نوێژكردن ڕيز بون، ئينجا حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام دەستى پێغەمبەری ﷺَ گرت و بۆ ئيمامەتى وەپێشى خست، واتە : پێغەمبەر ﷺَ لە ناو (اَلْمَسْجِدُ الأَقْصَى)دا پێشنوێژى بۆ هەموو پێغەمبەران كرد عليهم الصلاة والسلام.

ئينجا كە كارى (بَيْتُ الْمُقَدَّس) تەواو بوو، (اَلْمِعْراج)=پەيژەى ئاسمان بۆ پێغەمبەر ﷺَ داندرا و لەگەڵ حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیە السلام بەم پەيژەيەدا سەركەوتن تا گەيشتنە ئاسمانى يەكەم، ئينجا حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام داواى كرد دەرگەى ئاسمانەكەيان بۆ بكرێتەوە ، (مَلائِكَة) فەرموويان: ئەوە كێيە ؟ حەزرەتى (جُبْرائِيل)علیەالسلام فەرمووى: من (جُبْرائِيل)م. (مَلائِكَة) فەرموويان: كێ لەگەڵتدايە ؟ حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام فەرمووى: (مُحَمَّد)م ﷺَ لەگەڵدايە. (مَلائِكَة) فەرموويان: لە لايەن خواوە داوا كراوە بێتە ئاسمان؟ حەزرەتى (جُبْرائِيل)علیەالسلام فەرمووى: بەڵێ . (مَلائِكَة) فەرموويان: مەرحەباى لێبێ ، باشترين هاتن هاتنى ئەوە ، جا دەرگەى ئاسمانيان بۆ كردنەوەو چونە ژورەوەو ديتى باب (آدم)علیەالسلام لەوێيە ، جا حەزرەتى (جُبْرائِيل)علیەالسلام فەرمووى: ئەمە (آدم)ى باوكى تۆيە ، سەلامى لێبكە. جا پێغەمبەر ﷺَ سەلامى لێكرد، ئەويش وەڵامى سەلامەكەى داوەو فەرمووى: (مَرْحَباً بِاْلإِبْن الصّالِحِ وَالنَّبِيِّ الصّالِح) مەرحەباى لێبێ بەخێر بێ ئەم كوڕە چاكەم و ئەم پێغەمبەرە چاكە .

ئينجا بؤ ئاسمانى دووەم و ئاسمانەكانى تريش سەركەوتن، لە هەر ئاسمانێكدا وەك ئاسمانى يەكەم حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام داواى دەكرد دەرگەى ئاسمانەكە بكەنەوە ، (مَلائِكَة)ش هەمان پرسيارەكانيان دەكردن و دەرگەيان دەكردەوە ، جا لە ئاسمانى دووەمدا پێغەمبەر ﷺَ ديتى حەزرەتى (يَحْيَى) پێغەمبەر و حەزرەتى (عِيسى) پێغەمبەر -صلى الله عليهما- لەوێنە و سەلامى لێكردن، لە ئاسمانى سێيەمدا حەزرەتى (يُوسُف) پێغەمبەری علیەالسلام ديت و سەلامى لێكرد، لە ئاسمانى چوارەمدا حەزرەتى (إِدْرِيس) پێغەمبەری علیەالسلام ديت و سەلامى لێكرد، لە ئاسمانى پێنجەمدا حەزرەتى (هارُون) پێغەمبەری علیەالسلام ديت و سەلامى لێكرد، ئينجا لە ئاسمانى شەشەمدا حەزرەتى (مُوسى) پێغەمبەری علیەالسلام ديت و سەلامى لێكرد.

ئينجا لە ئاسمانى حەفتەمدا حەزرەتى (إِبْراهِيم) پێغەمبەری علیەالسلام ديت: پشتى خۆى داوەتە (الْبَيْتُ الْمَعْمُور)، جا پێغەمبەر ﷺَ سەلامى لێكرد، ئەويش وەڵامى سەلامەكەى داوەو فەرمووى: (مَرْحَباً بِاْلإِبْن الصّالِحِ وَالنَّبِيِّ الصّالِح) مەرحەباى لێبێ بەخێر بێ ئەم كوڕە چاكەم و ئەم پێغەمبەرە چاكە.

جا هەر لە ئاسمانى حەفتەمدا (الْبَيْتُ الْمَعْمُور)و (سِدْرةُ الْمُنْتَهى) بۆ پێغەمبەر ﷺَ نزيك كرانەوەو نيشانى دران، جا ديتى چوار ڕوبار لە بن (سِدْرَةُ الْمُنْتَهى)وە دێنە دەرەوە : دووانيان ڕوبارى بەهەشتن ، دووەكەى تريش ڕوبارى دونيان : كە (النِّيل)و (الْفُرات)ن...هەروەها جەهەننەم و بەهەشتيشى ديتن.

ئينجا جامێكى شەڕاب و جامێكى شير و جامێكى هەنگوينيان بۆ پێغەمبەر ﷺَ هێنان، ئەويش جامە شيرەكەى وەرگرت و خوارديەوە ، جا حەزرەتى (جُبْرائِيل)علیەالسلام فەرمووى: ئەم شيرە پاكى ئيسلام بوو تۆ هەڵتبژارد.

ئينجا پێغەمبەر ﷺَ بەرەو سەرەوەتر بەرز كراوە ، تا گوێى لە سيڕەسيڕى پێنووسەكانى (مَلائِكَة) بوو : كە بڕيارەكانى خواى گەورەيان لە (اللَّوْحُ الْمَحْفُوظ)دا دەنووسى.

ئينجا هەورێكى نورانى (سِدْرَةُ الْمُنْتَهَى)ى داپۆشى و حەزرەتى (جُبْرائِيل) علیەالسلام
لە پێغەمبەر ﷺَ جيا بۆوەو دەنگ و هەست نەما و پێغەمبەر ﷺَ زياتر بەرز كراوە
–كە هەر خوا بەخۆى دەيزانێ - جا خواى گەورە (مُناجاة)ى لەگەڵ پێغەمبەر ﷺَ
كرد و پێغەمبەر ﷺَ گوێى لە فەرموودەى خوا بوو و خواى گەورە پەنجا نوێژى
لە سەر خۆى و ئوممەتى واجب كردن لە هەموو شەو و ڕۆژێكدا.

جا كە پێغەمبەر ﷺَ لە (مُناجاة)ى خواى گەورە گەڕاوە ، بە لاى حەزرەتى (مُوسى) پێغەمبەردا علیەالسلام ڕابرد، ئەويش لێى پرسى: خواى گەورە چى لە سەر واجب كردى ؟ پێغەمبەر ﷺَ فەرموى: پەنجا نوێژ . جا حەزرەتى (مُوسى) علیەالسلام فەرمووى: ئوممەتى تۆ تواناى پەنجا نوێژى نيە ، بگەڕێوە لاى خوا، تكاى سوككردنى لێبكە .

جا پێغەمبەر ﷺَ گەڕاوە لاى خوا و فەرمووى: خودايە ئەم واجبە لە سەر ئوممەتم سوك بكە . جا خواى گەورە پێنج نوێژى لە سەر لادان ، جا پێغەمبەر ﷺَ گەڕاوە لاى حەزرەتى (مُوسى) پێغەمبەر علیەالسلام ، ئەويش فەرمووى: ئوممەتەكەت تواناى چل و پێنج نوێژەكەشى نيە ، بگەڕێوە لاى خوا ديسان تكاى سوككردنى لێبكە .

جا ديسان پێغەمبەر ﷺَ گەڕاوە لاى خوا و تكاى سوككردنى لێكرد، خوداش پێنج نوێژى ترى لە سەر لادان...هەر بەم جۆرە پێغەمبەر ﷺَ نۆ جار گەڕاوە لاى خوا، تا نوێژەكانى كردنە پێنج نوێژ لە هەموو شەو و ڕۆژێكدا.

جا پێغەمبەر ﷺَ بە حەزرەتى (مُوسى)ى علیەالسلام فەرموو: ئەوەندە تكاى سوككردنم لە خوا كرد، تا شەرمم كرد تكاى زياتر بكەم، بەم پێنج نوێژانە ڕازى دەبم.

جا لە لاى خواوە پێى گوترا: [ئەى (مُحَمَّد) ئەوە بڕيارم دا: لە هەموو شەو و ڕۆژێكدا پێنج نوێژ واجب بن و خێرى پەنجا نوێژەكەيان هەبێ : هەر نوێژێك بە دە نوێژ ، واجبى خۆم بڕيار دا، هەم لە سەر بەندەكانى خۆم سوكم كرد].

ئينجا پێغەمبەر ﷺَ لە ئاسمان هاتە خوارەوە بۆ (بَيْت الْمُقَدَّس)، لەوێش سوارى بۆڕاق بۆوەو لەگەڵ تارى و ڕۆنى بەيانى هەمان شەو گەيشتەوە (مَكَّة).

جا كە ئەو هەواڵەى بڵاو كردەوە ، هەندێك لە كافرەكان چەپڵەيان لێدا و هەندێك فيكەفيكيان كرد و باوەڕيان پێنەكرد، كۆمەڵێكيش هاتنە لاى ئيمام (أَبُوبَكْر رَضِيَ اللهُ عنهُ)و پێيان گوت: هاوڕێكەت-(مُحَمَّد)-دەڵێ : ئەم شەو چومە (بَيْتُ الْمُقَدَّس)و گەڕامەوە (مَكَّة)!. جا ئيمام (أَبُوبَكْر رَضِيَ اللهُ عنهُ) فەرمووى: من باوەڕى پێ دەكەم و ڕاست دەكا.

جا -بۆيێ - لەم ڕۆژەوە ئيمام (أَبُوبَكْر رَضِيَ اللهُ عنهُ) ناوى لێندرا: (الصِّدِّيق).

جا كافرەكان گوتيان: كەوابوو: ئەى (مُحَمَّد) بؤمان باسى (بَيْتُ الْمُقَدَّس) بكە ؟ جا خواى گەورە (بَيْتُ الْمُقَدَّس)=(اَلْمَسْجِدُ الأَقْصى)ى هێنا بەرچاوى پێغەمبەر ﷺَ ، پێغەمبەریش ﷺَ تەماشاى دەكرد و يەكە يەكە نيشانەكانى بۆ دەگوتن، جا ئەمەش بووە هۆى بەهێزبوونى باوەڕى ئيمانداران و زياتر گومڕابوونى كافرەكان. بڕوانە
(شرح صحيح مسلم) ب(2) ل(53-88) و(فتح الباري) ب(7) ل(247-272).

(مێرگ و گوڵزاری بەهار بۆ گەشتیارانی
ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار ﷺَ)

دانراوی :مامۆستا عبداللە هەرتەلی ( رحمەاللە)