یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحكيم شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2023 : 00:48:27
قه‌باره‌ی فۆنت
یادێک بۆ حاجی مەلا ئەحمەدی سیوەیلی

 

 مامۆستا حەمید سیوەیلی

زاناو کەسایەتی ناوچەی سیوەیل وشارباژێڕ (حاجی ملا احمدی کوێخاشریف) .لەساڵی(١٩٣٤)لەگوندی گۆمڵێ لەدایک بووە، لەنێو شەش برادا هەڵبژاردەی باوکی بوو تاببێتە چرای ڕوناکی کوردوستان، لەگوندی (بێورێ)ولەخزمەت (حاجی ملاعزیزی بێورێ)دا، ساڵی(١٩٤٧) دەست بەناسینی پیتەکان دەکات و لەگوندی (ڕەشەکانی)و لەخزمەت (حاجی ملاعبداللەی شاناخسێ)دا قوڕئانی پیرۆز خەتم دەکا. پاشان بەرەوگوندی کوڕەداوێ وبۆخزمەت (حاجی ملاموستەففای کوڕەداوێ)ساڵی (١٩٤٩)درێژە بەخوێندن دەدات.

لێرەوە عیشقی زانستە ئیسلامیەکان بەرەو گوندی (چەمپاراو)خزمەت مامۆستاملا شێخ محی الدینی چەمپاراو ساڵی (١٩٥٠) بەڕێ دەکەوێت و بۆدرێژەدان بەزانست، بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەک بەهۆی دۆخی سیاسی یەوە بەفەرمانی مەڕحومی شێخ دێتەوە شاری سلێمانی ولەحوجرەکانی مزگەوتی گەورەو لەنێوگوڵاوی دینداری دا، درێژە بەخوێندن دەدات ،حوجرەکانی مزگەوتی کاک احمدی شێخ تونیەتی ناشکێنن بۆیە بڕیاردەدات وبەرەوشاری قەڵاومنارە ڕێگا دەگرێتە بەرو دواجار کۆیەی دڵگیردەبێتە جێ ژوانی عیلم وزانست بۆی ولەحوجرەی مزگەوتەکانی (ڕەشەوحەتک وپەڵک وجەلی زادە) درێژە بەخوێندن دەدات، لەخزمەت مامۆستا ملاحمیدی ملامحمود دەچێتە گوندی( کەڵکەسماق) وژیان وئەزموونی فەقێیەتی قوتابخانەی ئەدەب وزانست وپەروەردەی کۆمەڵایەتی دەکات. دواجارلەساڵی (١٩٦٠) ولەسەردەستی مەڕحوم جەنابی مامۆستا ملا عبدالڕحمانی داربەڕولەیی .ناسراوبە(ملاوڕەحمانی کۆڵ) بڕوانامەی زانستی وەردەگرێت و لەماوەی ساڵی (١٩٦٠)بۆ(٢٠٠٢) خزمەتی میحراب ومینبەردەکات. بەڵام مەخابن تێکچونی باری تەندروستی بواری نەدا تالەڕۆژی(٢٠٢١/٩/٢٠) ماڵ ئاوای لێ کردین وکۆچی دوای کرد.

مامۆستا شاعیرو ئەدەب دۆست وداناو شەرع زان ومیانڕەوبوو. پابەندی مەزهەبی شافیعی بوو ، سۆفی مەیدانی عیرفان ونەقشی نەقشبەندی بوو. ڕیش سپیەکی ڕێزلێ گیراوی ناوخزمانی گۆمڵێ وعەشیرەتی مەنمی وناوچەی سیوەیل وشارباژێڕ بوو، کەسایەتیەکی کوردپەروەرودڵسۆزێکی سەرڕاستی کوردوستان بوو ، پشتیوانێکی ماندونەناسی شۆڕش و پێشمەرگە بوو .

تا ئاواتی هاتەدی و لەکوردستانی ئازادکراودا ولەڕاپەڕینی بەهاری(١٩٩١) لەگۆڕستانی سەیوان ولەپاڵ شەهیدەکانی قڕگەد، لەگردبوونەوەیەکی جەماوەری دا کەبەبۆنەی هاتنی (نێچیرڤان ئیدریس بارزانی) سازکرابوو، لەسەرەتای ووتارەکەیدا مامۆستا بەم پارچەهۆنراوەی خۆی دەستی پێ کرد.

 سەد شوکور بۆخوا کەئێستا ڕوگەشم بەرزم ئەڵێم

ڕوبەڕووی دوژمن ئەوەستم پێی ئەڵێم بڕوانە کێم

ئەو کەسەم ئێستا ووڵاتم خاکی خۆمەو نیشتەجێم

وادەڵێم ئەی خاکی شیرین هاتمەوە بۆلات ودێم

هاتمەوە خزمەت بۆخزمەت کەس نەڵێ بێزارە کورد